بەنداوی تشرین لەنێوان منبج و کۆبانێ ڕۆژئاوای کوردستان هەڵکەوتووە و لەژێر کۆنترۆڵی (هەسەدە)دایە.
بەگوێرەی میدیا خۆجێییەکان، میلیشیا داگیرکەرەکانی بەکرێگیراوی تورکیا بەناوی “سوپای نیشتمانی سووریا”، لە شەوی رابردووەوە تاوەکو ئێستا چەند جارێک هێرشیان کردووەتە سەر بەنداوی تشرین لە نێوان منبج و کۆبانێ و شەڕێکی سەخت لە ئارادایە.
لە شەوی رابردووەوە میلیشیا داگیرکەرەکانی سوپای نیشتمانیی سووریا، چەند جارێک هێرشیان کردووە و شەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیەک (هەسەدە)ش بەرپەرچیان داونەتەوە.
بەگوێرەی میدیا خۆجێیەکان، “رووبەڕووبوونەوەی سەخت تاوەکو ئێستا لە سنووری بەنداوەکە درێژەی هەیە و شەڕڤانانی هەسەدە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازیی میلیشیاکانیان تێکشکاندووە”.
میدیاکانی بەڕیوەبەریی خۆسەر رایانگەیاندووە، لە رووبەڕووبوونەوەکاندا ژمارەیەک چەکداری میلیشیا داگیرکەرەکان کوژراون و پێکدادانەکان بەردەوامن.
بەنداوی تشرین لەنێوان منبج و کۆبانێ ڕۆژئاوای کوردستان هەڵکەوتووە و لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە)دایە.