“لە هێرشێکی درۆنی تورکیادا، 10 شەڕڤانی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج بوونە قوربانی”

"لە هێرشێکی درۆنی تورکیادا، 10 شەڕڤانی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج بوونە قوربانی"

“هێرشەکە لە دەوروبەری پردی قرقووزاک لە ڕۆژئاوای ڕووباری فورات و لە گوندەوارەکانی حەلەب ئەنجامدراوە”.

 بەهۆی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە ڕۆژئاوای ڕووباری فورات، 6 شەڕڤانی ئەنجومەنی سەربازی منبج گیانیان لەدەستداوە و 4 شەڕڤانی دیکەش بریندار بوون.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکدا، 6 شەڕڤانی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج گیانیان لەدەستداوە و 4 شەڕڤانی دیکەش برینداربوون.

ڕوانگەی سووری ڕایگەیاندووە کە هێرشەکە لە دەوروبەری پردی قرقووزاک لە ڕۆژئاوای ڕووباری فورات و لە گوندەوارەکانی  ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەب ئەنجامدراوە.

لە سەرەتای ساڵی 2024ـەوە تا ئێستا لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکدا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی “بەڕێوەبەریی خۆسەر”دا، لانیکەم 102 کەس گیانیان لەدەستداوە کە نیوەیان هاووڵاتی سڤیل بوون.

پوستێن ھەمان بەش