میلیشیا داگیرکەرەکانی بەکرێگیراوی تورکیا، لە منبج موڵک و ماڵی هاووڵاتیانی سڤیل تاڵان دەکەن

میلیشیا داگیرکەرەکانی بەکرێگیراوی تورکیا، لە منبج موڵک و ماڵی هاووڵاتیانی سڤیل تاڵان دەکەن

دانیشتووانی منبج بۆ ئیدانە کردنی جینایەتەکانی میلیشیا داگیرکەرەکان، ئەمڕۆ مانگرتنی گشتییان بەڕێوەبرد.

لە شاری منبج بە شێوەیەکی بەرفراوان مافی هاووڵاتیان پێشێل دەکرێت و بە سەدان هاوڵاتی مەدەنی لە لایەن میلیشیا داگیرکەرەکانی بەکرێگیراوی تورکیاوە بە زۆری چەک موڵک و ماڵەکانیان دەدزرێن و بە تاڵان دەبرێن.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی میلیشیا داگیرکەرەکانی سەر بە “سوپای نیشتمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا” چوونەتا ناو شاری منبج و کۆنتڕۆڵیان کردووە، ئەو چەکدارانە دەستیان داوەتە دزینی موڵک و ماڵی هاووڵاتیانی سڤیل.

هەروەها ئاشکرای کردەوە کە زۆرێک لە هاووڵاتییانی منبج لەلایەن میلیشیاکانەوە هێرشیان دەکرێتە سەر و بە هەوەس ئۆتۆمبێلەکانیان دەدزن و دەست بەسەر موڵک و ماڵەکانیسیاندا دەگرن.

لای خۆشیانەوە خەڵکی شارەکە ئەمڕۆ دەستیان بە مانگرتنی گشتی کرد بۆ ئیدانەکردنی تاوانەکانی میلیشیا داگیرکەرەکانی تاقمی “ئەل ـ ئەمشات و ئەل ـ هەمزات) و دوکان و بازاڕەکان داخران.

گرووپە چەکدارەکانی سەر بە “سوپای نیشتمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا” لە 12ی ئەم مانگەدا ڕایانگەیاند، لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) لە منبج و لادێکانیدا ڕێککەوتنێکیان بۆ ماوەی 4 ڕۆژ پێکهێناوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، گرێبەستەکە لە کاتژمێر 17:00 ڕۆژی 12ی دیسەمبەرەوە دەستیپێکردووە و تا ڕۆژی دووشەممە 16/12/2024 بەردەوام دەبێت. مەبەست لە ڕێککەوتنەکە “ڕەخساندنی دەرفەتە بۆ ئەوەیە کە لێکتێگەیشتن و ئاسایشی مرۆیی” دەستەبەر بکرێت.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە ڕێککەوتنی ئاگربەستە کاتییەکە لەسەر ئەو بنەمایە دامەزراوە: “هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ خێزانەکانیان لە شاری منبج و لادێکانی بکشێنەوە و هەسەدە گۆڕی سوڵتان سلێمان شا ڕادەستی میلیشیاکان بکاتەوە”.

پوستێن ھەمان بەش