سووریا… خەڵکی سوەیدا داوای فیدراڵی دەکەن

سووریا... خەڵکی سوەیدا داوای فیدراڵی دەکەن نزیکەی نیو ملیۆن کەس لە پارێزگەی سوەیدای سووریادا دەژین کە زۆربەیان درووزین و بەشێکیشیان مەسیحین. خەڵکی پارێزگای سوەیدا لە سووریا، سیستەمی فیدراڵی بە مافێکی سروشتی خۆیان دەزانن و پێیانوایە ئەو سیستەمە دەتوانێ مافەکانی ئەوان و سەرجەم پێکهاتەکانی سووریا گەرەنتی بکات. خەڵکی سوەیدا و چیای عەرەبان (چیای درووزیان)، ئەمڕۆ چوارشەممە 18/12/2024، ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە:"بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێریی ئەو راپۆرتانە دەکەین کە لە سەرچاوەی باوەڕپێکراوەوە لە پارێزگاکەدا دەگەنە دەستمان، کە ئاماژە بەوە دەکەن ئەو شاندەی کە سەردانی ئەحمەد شەرع (ئەبو محەممەد جۆلانی)یان کردووە، بڕی 500 هەزار دۆلاری ئەمریکییان وەرگرتووە". لە حڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە:"ئەم هەنگاوە مەبەستی کڕینی هەڵوێستی سیاسیی خەڵکی سوەیدایە و هەوڵدانە بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانییان بۆ بەرەی نوسرە". فیدراڵیزم مافێکی ڕەوایە لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە،"ئێمە لەم جووڵانەدا هەڕەشەیەکی راستەوخۆ دەبینین بۆ سەر دەستکەوتە نیشتمانییەکانمان و هەوڵدانێک بۆ کەمکردنەوەی مافەکانی خەڵکی سوەیدا و چیای عەرەب، بەتایبەتی لە سایەی ئەو ترسانەی کە دەستەی تەحریری شام بڵاویان دەکاتەوە سەبارەت بە پڕۆژەی فیدراڵی کە خەڵکی سوەیدا داوای دەکەن وەک مافێکی سروشتی بۆ دڵنیابوون لە مافەکانی خۆیان و مافی هەموو پێکهاتەکانی سووریا". لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ئەم هەنگاوەی هەتەشە هەوڵدانە بۆ: 1- لەنێوبردنی دەستکەوتەکانی خەڵکی سوەیدا و چیای عەرەب: ئەو پرۆژە فیدراڵییەی کە بانگەشەی بۆ دەکەین بەشێکە لە خەباتمان بۆ مسۆگەرکردنی مافەکانی هەموو سوورییەکان، نەک ئامرازێک بێت بۆ خزمەتکردنی ئەجێندای دەرەکی یان سەپاندنەوەی دەسەڵاتێکی ناوەندیی سەرکوتکەر. 2- لاوازکردنی پێگەی نیشتمانیمان: مامەڵەکردن لەگەڵ کەسانی وەکو جۆلانی، کە پەیوەندییان بە تیرۆر و تووندڕۆیی هەیە، هەڕەشە لە پێگەی نیشتمانی و خەباتی رەوای ئێمە دەکات. 3- راکێشانی سوەیدا بۆ ناو ململانێی گومانلێکراو: ئەم هەنگاوانە مەبەستیان تێوەگلاندنی سوەیدایە لە حیساباتی هەرێمی و نێودەوڵەتیدا کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ئێمە ناکات، هەروەها گۆڕینی ناوچەکەمان بۆ گۆڕەپانی ململانێ لەسەر حیسابی ماف و خواستە نیشتمانییەکانمان. بانگەوازی ئێمە وەک خەڵکی سوەیدا: 1- رەتکردنەوەی هەر هاوکارییەک لەگەڵ جۆلانی یان هێزە تووندڕۆکان: ئێمە وەکو خەڵکی سوەیدا بە تووندی هۆشداری دەدەین لە قبووڵکردنی هەر پشتیوانی و هاوکارییەک لەگەڵ دەستەی تەحریری شام یان هەر لایەنێک کە ئەجێندای گومانلێکراوی هەیە، چونکە ئەوە تەنیا دەبێتە هۆی لەنێوبردنی ماف و دەستکەوتەکانمان. 2- پێداگری لەسەر داواکارییەکانی داڕشتنی دەستوورێکی نوێ: جەخت لەوە دەکەینەوە کە تاکە چارەسەر بۆ داهاتووی سووریا و گەرەنتیکردنی مافەکانی خەڵکی سوەیدا و هەموو سووریاییەکان، داڕشتنی دەستوورێکی نوێیە کە دادپەروەری و یەکسانی لە نێوان هەموو پێکهاتە و تایفەکان مسۆگەر بکات. 3- بەهێزکردنی یەکڕیزیی ناوخۆیی خەڵکی سوەیدا: داوا لە خەڵکی خۆمان لە سوەیدا دەکەین بە یەکڕیز دژی ئەم جووڵە گومانلێکراوانە بوەستنەوە و یەکڕیزبن بۆ پاراستنی یەکێتی ناوخۆیی و دەستکەوتە نیشتمانییەکانمان. جەخت دەکەینەوە کە ئێمە وەک نەوە و کوڕەزاکانی سوڵتان پاشا ئەترەش لە سوەیدا و چیای عەرەب، بە تووندی رەتیدەکەینەوە هەر هەوڵێک بۆ تێوەگلاندنمان لە رێککەوتن لەگەڵ جۆلانی یان هەر هێزێکی تووندڕۆی دیکە، ئەم جووڵانە بە خیانەت لە خواستە نیشتمانییەکانمان دەزانین. رێگە نادەین ناوچەکەمان ببێتە گۆڕەپانی دەسەڵاتی گرووپە تیرۆریستییەکان یان سەکۆیەک بۆ سەپاندنەوەی دەسەڵاتی ناوەندی سەرکوتکەر بەسەر سووریادا. مافە رەواکانمان تەنیا لە رێگەی پرۆژەیەکی نیشتمانیی گشتگیر دەپارێزرێت، کە مافی هەمووان لەژێر سێبەری دەستوورێکی دادپەروەرانەدا مسۆگەر دەکات. چیای عەرەب هەمیشە قەڵای شکۆمەندی و ئازادی دەمێنێتەوە و میراتی خۆی و مێژووی خۆی لەپێناو بەڵێنە ساختەکان یان پارەی گومانلێکراودا نافرۆشێت. پارێزگای سوەیدا سوەیدا دەکەوێتە سەر چیای عەرەبان کە بە چیای درووزیان و چیای حۆران ناسراوە. شاری سوەیدا بە دووری 100 کم لە باشووری دیمەشق هەڵکەوتووە. نزیکەی نیو ملیۆن کەس لە پارێزگەی سوەیدای باشووری سووریادا دەژین کە زۆربەیان درووزین و بەشێکیشیان مەسیحین. ئەوان خۆیان بە پێکهاتەیەکی جیاواز دەزانن و داوای"مافی خۆیان" لە سووریای نوێ دەکەن. هەرچەندە لە ڕێکەوتی 14/12/2024دا، ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتیی دەستەی تەحریری شام رایگەیاند،"ئیدارەی نوێ پەیوەندی بە کریستیان و درووزەکانیشەوە دەبێت"، بەڵام ئەوان نایانەوێ بە ئاسانی بڕوا بە بەڵێنەکان بکەن و پێیانوایە هەر کەسایەتییەک بەناوی درووزەکانەوە دانوستاندنی کردبێ، ناپاکی کردووە.

نزیکەی نیو ملیۆن کەس لە پارێزگەی سوەیدای سووریادا دەژین کە زۆربەیان درووزین و بەشێکیشیان مەسیحین.

خەڵکی پارێزگای سوەیدا لە سووریا، سیستەمی فیدراڵی بە مافێکی سروشتی خۆیان دەزانن و پێیانوایە ئەو سیستەمە دەتوانێ مافەکانی ئەوان و سەرجەم پێکهاتەکانی سووریا گەرەنتی بکات.

خەڵکی سوەیدا و چیای عەرەبان (چیای درووزیان)، ئەمڕۆ چوارشەممە 18/12/2024، ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە: “بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێریی ئەو راپۆرتانە دەکەین کە لە سەرچاوەی باوەڕپێکراوەوە لە پارێزگاکەدا دەگەنە دەستمان، کە ئاماژە بەوە دەکەن ئەو شاندەی کە سەردانی ئەحمەد شەرع (ئەبو محەممەد جۆلانی)یان کردووە، بڕی 500 هەزار دۆلاری ئەمریکییان وەرگرتووە”.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە: “ئەم هەنگاوە مەبەستی کڕینی هەڵوێستی سیاسیی خەڵکی سوەیدایە و هەوڵدانە بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانییان بۆ بەرەی نوسرە”.

 فیدراڵیزم مافێکی ڕەوایە

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، “ئێمە لەم جووڵانەدا هەڕەشەیەکی راستەوخۆ دەبینین بۆ سەر دەستکەوتە نیشتمانییەکانمان و هەوڵدانێک بۆ کەمکردنەوەی مافەکانی خەڵکی سوەیدا و چیای عەرەب، بەتایبەتی لە سایەی ئەو ترسانەی کە دەستەی تەحریری شام بڵاویان دەکاتەوە سەبارەت بە پڕۆژەی فیدراڵی کە خەڵکی سوەیدا داوای دەکەن وەک مافێکی سروشتی بۆ دڵنیابوون لە مافەکانی خۆیان و مافی هەموو پێکهاتەکانی سووریا”.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ئەم هەنگاوەی هەتەشە هەوڵدانە بۆ:

 1- لەنێوبردنی دەستکەوتەکانی خەڵکی سوەیدا و چیای عەرەب:

ئەو پرۆژە فیدراڵییەی کە بانگەشەی بۆ دەکەین بەشێکە لە خەباتمان بۆ مسۆگەرکردنی مافەکانی هەموو سوورییەکان، نەک ئامرازێک بێت بۆ خزمەتکردنی ئەجێندای دەرەکی یان سەپاندنەوەی دەسەڵاتێکی ناوەندیی سەرکوتکەر.

 2- لاوازکردنی پێگەی نیشتمانیمان:

مامەڵەکردن لەگەڵ کەسانی وەکو جۆلانی، کە پەیوەندییان بە تیرۆر و تووندڕۆیی هەیە، هەڕەشە لە پێگەی نیشتمانی و خەباتی رەوای ئێمە دەکات.

 3- راکێشانی سوەیدا بۆ ناو ململانێی گومانلێکراو:

ئەم هەنگاوانە مەبەستیان تێوەگلاندنی سوەیدایە لە حیساباتی هەرێمی و نێودەوڵەتیدا کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ئێمە ناکات، هەروەها گۆڕینی ناوچەکەمان بۆ گۆڕەپانی ململانێ لەسەر حیسابی ماف و خواستە نیشتمانییەکانمان.

 بانگەوازی ئێمە وەک خەڵکی سوەیدا:

 1- رەتکردنەوەی هەر هاوکارییەک لەگەڵ جۆلانی یان هێزە تووندڕۆکان:

ئێمە وەکو خەڵکی سوەیدا بە تووندی هۆشداری دەدەین لە قبووڵکردنی هەر پشتیوانی و هاوکارییەک لەگەڵ دەستەی تەحریری شام یان هەر لایەنێک کە ئەجێندای گومانلێکراوی هەیە، چونکە ئەوە تەنیا دەبێتە هۆی لەنێوبردنی ماف و دەستکەوتەکانمان.

 2- پێداگری لەسەر داواکارییەکانی داڕشتنی دەستوورێکی نوێ:

جەخت لەوە دەکەینەوە کە تاکە چارەسەر بۆ داهاتووی سووریا و گەرەنتیکردنی مافەکانی خەڵکی سوەیدا و هەموو سووریاییەکان، داڕشتنی دەستوورێکی نوێیە کە دادپەروەری و یەکسانی لە نێوان هەموو پێکهاتە و تایفەکان مسۆگەر بکات.

3- بەهێزکردنی یەکڕیزیی ناوخۆیی خەڵکی سوەیدا:

داوا لە خەڵکی خۆمان لە سوەیدا دەکەین بە یەکڕیز دژی ئەم جووڵە گومانلێکراوانە بوەستنەوە و یەکڕیزبن بۆ پاراستنی یەکێتی ناوخۆیی و دەستکەوتە نیشتمانییەکانمان.

 جەخت دەکەینەوە کە ئێمە وەک نەوە و کوڕەزاکانی سوڵتان پاشا ئەترەش لە سوەیدا و چیای عەرەب، بە تووندی رەتیدەکەینەوە هەر هەوڵێک بۆ تێوەگلاندنمان لە رێککەوتن لەگەڵ جۆلانی یان هەر هێزێکی تووندڕۆی دیکە، ئەم جووڵانە بە خیانەت لە خواستە نیشتمانییەکانمان دەزانین. رێگە نادەین ناوچەکەمان ببێتە گۆڕەپانی دەسەڵاتی گرووپە تیرۆریستییەکان یان سەکۆیەک بۆ سەپاندنەوەی دەسەڵاتی ناوەندی سەرکوتکەر بەسەر سووریادا.

 مافە رەواکانمان تەنیا لە رێگەی پرۆژەیەکی نیشتمانیی گشتگیر دەپارێزرێت، کە مافی هەمووان لەژێر سێبەری دەستوورێکی دادپەروەرانەدا مسۆگەر دەکات. چیای عەرەب هەمیشە قەڵای شکۆمەندی و ئازادی دەمێنێتەوە و میراتی خۆی و مێژووی خۆی لەپێناو بەڵێنە ساختەکان یان پارەی گومانلێکراودا نافرۆشێت.

پارێزگای سوەیدا

سوەیدا دەکەوێتە سەر چیای عەرەبان کە بە چیای درووزیان و چیای حۆران ناسراوە. شاری سوەیدا بە دووری 100 کم لە باشووری دیمەشق هەڵکەوتووە. نزیکەی نیو ملیۆن کەس لە پارێزگەی سوەیدای باشووری سووریادا دەژین کە زۆربەیان درووزین و بەشێکیشیان مەسیحین. ئەوان خۆیان بە پێکهاتەیەکی جیاواز دەزانن و داوای “مافی خۆیان” لە سووریای نوێ دەکەن.

 هەرچەندە لە ڕێکەوتی 14/12/2024دا، ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتیی دەستەی تەحریری شام رایگەیاند، “ئیدارەی نوێ پەیوەندی بە کریستیان و درووزەکانیشەوە دەبێت”، بەڵام ئەوان نایانەوێ بە ئاسانی بڕوا بە بەڵێنەکان بکەن و پێیانوایە هەر کەسایەتییەک بەناوی درووزەکانەوە دانوستاندنی کردبێ، ناپاکی کردووە.

پوستێن ھەمان بەش