یەرلیکایا: دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد ژمارەی گەڕانەوەی پەنابەرانی سووری گەیشتۆتە 1500-1600 کەس لە ڕۆژێکدا.
وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد زیاتر لە حەوت هەزار و 600 پەنابەر لە تورکیاوە گەڕاونەتەوە بۆ سووریا.
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “X” ڕایگەیاند: “دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، لە ڕێکەوتی 9ی دیسەمبەرەوە هەتا 13ی دیسەمبەر، 7 هەزار و 621 پەنابەری سووری خۆبەخشانە بە شێوەیەکی سەلامەت و بە حورمەتەوە گەڕاونەتەوە سوریا”.
یەرلیکایا دەشڵێت: گەڕانەوەی پەنابەران دوای کەوتنی حەلەب، ڕۆژانە 100-200 کەس بووە، بەڵام دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد ژمارەی گەڕانەوەی پەنابەرانی سووری گەیشتۆتە 1500-1600 کەس لە ڕۆژێکدا.