عەشیرەتە عەرەبەکان بەڵێن بە تورکیا دەدەن کە ڕەققا لە یەپەگە و هەسەدە وەربگرنەوە

عەشیرەتە عەرەبەکان بەڵێن بە تورکیا دەدەن کە ڕەققا لە یەپەگە و هەسەدە وەربگرنەوە

لە 2017دا یەپەگە و هەسەدە بە پاڵپشتی ئەمریکا شاری ڕەققایان لە تیرۆریستانی داعش پاک کردەوە و کۆنتڕۆڵیان کرد.

عەشیرەتە عەرەبەکانی پارێزگای ڕەققا لە باکووری سوریا بەڵێنیان بە دەوڵەتی تورک داوە ئەو خاکانەی خۆیان وەربگرنەوە کە لە ساڵی 2017ـەوە تا ئێستا لەلایەن “یەپەگە/پەکەکە”ـەوە کۆنترۆڵ کراون.

ئەمەش دەرئەنجامی کۆبوونەوەی نوێنەرانی هۆزە عەرەبەکانی ڕەققا بوو لە هەرێمی داگیرکراوی گرێ سپی لە ڕۆژئاوای کوردستاندا.

ئەبو عودەی جەربۆ سەرۆکی مەجلیسی هۆزەکانی گرێ سپی، ڕایگەیاند، هۆزەکانی ڕەققا داوا لە خەڵکەکەیان دەکەن کە دەستبەجێ ڕیزەکانی یەپەگە/پەکەکە بەجێبهێڵن.

لەلای خۆیەوە محەممەد ئەبو حەمزە مدان، یەکێک لە فەرماندە سەربازییەکانی هۆزەکان لە ڕەققا ڕایگەیاند: “عەشیرەتەکانی پاریزگاکە بەڵێن دەدەن کە خەڵکەکەیان لە ‘ستەم و چەوساندنەوە’ی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ڕزگار بکەن”.

مەدان دەشڵێت: ڕەققا پارچەیەکە لە سووریا و گوتی: “داوا لە ڕۆڵەکانی خۆمان لەناو ڕیزەکانی هەسەدە دەکەین کە ڕیزەکانی ئەو ڕێکخراوە جوداییخوازە بەجێبهێڵن”.

مەدان داوای لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا کرد پاڵپشتییەکانیان بۆ یەپەگە/پەکەکە ڕابگرن.

لە کۆتایی ساڵی 2017 یەپەگە و هەسەدە بە پاڵپشتی ئەمریکا شاری ڕەققایان لە تیرۆریستانی داعش پاک کردەوە و کۆنتڕۆڵیان کرد. زۆرینەی دانیشتووانی ڕەققا عەرەبن.

پوستێن ھەمان بەش