ئەگەر بەهۆی گەمژەکانەوە نەبێت، ستەمکارەکان ناتوانن درێژە بە دەسەڵاتەکەیان بدەن.
✍️ بابێ جەنگۆ
هیچ کام لە ئێوە برایەتی گورگ و مەڕی بینیوە؟ نا. هیچ کام لە ئێوە برایەتی مشک و پشیلەی بینیوە؟ نا. تا ئێستا هیچ کام لە ئێوە برایەتی ورچ و هرمیی بینیوە؟ نا. هیچ کام لە ئێوە برایەتی کەو و ڕاوچیەکەی بینیوە؟ نا. بەڵام کورد دەبێت بە برای هەمووکەس و لە یەکتر زیاتر دەبن بە برای داگیرکەرەکانیان، دەبن بە برای جەلادەکانی خۆی.
برایەتی گەلان، برایەتی ئومەت، برایەتی کورد و عەرەب، تورک و فارس لە مێژە شکستی هێناوە. بەڵام چ خێرە کە هەندێک لایەن دەیانهەوێ بە داری زۆر کوردەکان وەک برا بە داگیرکەرەکانی خۆیانەوە پینە بکەن. ئەوان برایەتی گەلان و برایەتی ئوممەت وەک چەکێکی گەورە بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی گەلی کورد لە هەست و هۆشمەندیی نەتەوەیی خۆی دوور بخەنەوە. بەشێک لە کوردەکانی ئێمەش، بە ئاگایی و پیلان و پڕۆژەی دەوڵەت، گەلی کورد بەرەو برایەتی گەلان و برایەتی ئوممەت ئاراستە دەکەن تا وەکوو لە هەست و هۆشیاری و هۆشمەندیی نەتەوەیی دووریان بخەنەوە. ئەو برایەتیەی کە هەتا ئێستا کورد جگە لە دوژمنایەتی هیچ سوودێکی لێ نەبینیوە، وەک تەوقی لەعنەت کەوتۆتە (خستوویانەتە) ئەستۆی ئێمە و لەگەڵیدا دەخەوین.
ئاخر…
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک “HSD” (ئەم دەستەواژەی دیموکراتیکەش، تەوقێکە لەو تەوقانەی لەعنەت) کە ئەگەرچی زۆربەی هێز و بنکەکانی کوردن و لە سایەی ئەمریکاوە بوو بە هێزێکی گەورە و دەستکەوتێکی باشی بەدەستهێنا، بەڵام سیاسەتی “برایەتی گەلان” لە ئامانجەکەی دووری خستەوە و لەباتی دەسکەوتی نەتەوەیی و یەکڕیزیی کورد، برایەتی گەلان (عەرەب) و بەرژەوەندی یەکپارچەیی سوریایان کردە قووش و ئامانجی خۆیان. بەڵام لەم شەڕەی دواییدا قوونی ڕەش و سپی بەدیار کەوت و ئاشکرا بوو کە “برایەتی گەلان” تەنها خەونە، حیکایەتە، فرت و فێڵە، تەڵە و گەمەپێکردنە.
لە شەڕی منبج و دێرەزووردا، زۆرێک لە چەکدارە عەرەبەکان (ئەوانەی لە ڕیزی هەسەدەدا بوون) خەنجەریان لە پشتی کوردانی (هەسەدە) چەقاند و لە هەسەدە جیابوونەوە و تێکەڵ بە ڕیزی تیرۆریستانی تەحریر ئەلشام (HTŞ) بوون. عەرەبە قوونڕەش و پێ پەتی و بێ دەرپێیەکان جارێکی دیکە خیانەتکاربوونی خۆیان پیشاندا و بە ڕوونی دەریانخست کە برایەتی کورد و عەرەب خەون و خەیاڵە، حیکایەتە و هەر کەسە و کوڕی باوکی خۆیەتی.
وەلحاسڵی کەلام، هەزار ساڵ لەمەوبەر ئێمەی کورد چ خوەلیسەرێک بووین، ئەمڕۆکەش هەمان ئەو خوەلیسەرەین، دوێنێ باوباپیرانمان نۆکەرایەتی خەڵکیان دەکرد، ئەمڕۆکە ئێمەش دەکەین.
بەهیوای بەختێکی باش…
دەڵێن ئەگەر بەهۆی گەمژەکانەوە نەبێت، ستەمکارەکان ناتوانن درێژە بە دەسەڵاتەکەیان بدەن. هی ئێمەش هەمان ئەو مەسەلەیە، ئەگەر بەهۆی خودی کوردەکانەوە نەبێت، داگیرکەرانی ئێمە ناتوانن درێژە بە ژیانی خۆیان بدەن. چونکە ئێمە کورتانی کەرەکانی ئەوانین.
قامشلۆ