وەزارەتی بەرگریی تورکیا: هێرشەکانمان لە دژی پەکەکە لە هەموو شوێنێک بەردەوام دەبێت.
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک دوو هیرشیان بۆ سەر باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامداوە و بەهۆیانەوە 6 گەریلای پەکەکە و یەپەگە کحراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاندووە کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا پێگە و جموجووڵی گەریلاکانی پەکەکە لە ڕۆژئاڤا و باشووری کوردستان لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانەوە کراونەتە ئامانج.
وەزارەتەکەی دەوڵەتی تورک ئیدیعا دەکات کە لە ئەنجامی دوو هێرشی ئاسمانیدا، 2 گەریلای پەکەکە لە باسووری کوردستان و 4 شەڕڤانی یەپەگەش لە ڕۆژئاوای کوردستان کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشەکانیان لە دژی پەکەکە لە هەموو شوێنێک بەردەوام دەبێت.