درۆنێکی دەوڵەتی تورک ڕادیۆی “کۆبانێ FM” بۆردومان دەکات

درۆنێکی دەوڵەتی تورک ڕادیۆی"کۆبانێ FM" بۆردومان دەکات

هەسەدە: لە بەرپەرچدانەوەی هێرشی میلیشیاکانی تورکیا بۆ سەر بەنداوی تشرین، 37 چەکدار کوژراون و دەیان چەکداریش برینداربوون.

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئاگربەستی پێشێل کرد و ڕادیۆی “کۆبانێ ئێف ئێم”ی بۆردومان کرد.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، دوێنێ چوارشەممە 18/12/2024، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا ڕادیۆی “کۆبانی FM”ی لە گرێ بەرکلێ لە باشووری کۆبانێ بۆردومان کردووە.

ڕوانگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە ئەنجامی هێرشەکەی دەولەتی تورکدا کەرەستەی وێستگەکە سووتاوە بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە.

ڕوانگەی سووری دەشڵێت هێرشەکە پێشێلکردنی ئاگربەستی نێوان هەسەدە لەلایەک و هێز و میلیشیاکانی تورکیا لەلایەکی دیکەوە بوو کە لە نیوەشەوی سێشەممەدا بە نێوەندگیری ئەمریکا پێکهاتبوو.

لە لایەکی دیکەوە، ناوەندی هەواڵی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) ڕایگەیاند، لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوەی هێرشی میلیشیاکانی تورکیا بۆ سەر بەنداوی تشرین لە باشووری کۆبانێ، لانیکەم 37 چەکداری میلیشیاکان کوژراون و دەیان چەکداری دیکەشیان برینداربوون.

پوستێن ھەمان بەش