“نەسرین ئامەد” لە تەمەنی 14 ساڵیدا تێکەڵ بە پەکەکە بووە و لە زۆرێک لە چالاکییەکانی پەکەکەدا بەشدار بووە.
دەزگای هەواڵگریی دەوڵەتی تورک (میت) ئاسکرای کردووە کە بەرپرسێکی پەکەکەی بە ناوی “یایلا کزلکایا” بە کۆدناوی “نەسرین ئامەد”، لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان، کردۆتە ئامانج.
میدیاکانی تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە 19/12/2024، بە پشت بەستن بەو زانیاریانەی کە لە دەزگا ئەمنیەکانی دەوڵەتی تورکەوە بەدەستیان گەیشتووە، بڵاویان کردەوە کە “نەسرین ئامەد” لە تەمەنی 14 ساڵیدا تێکەڵ بە ڕیزەکانی پەکەکە بووە و لە زۆرێک لە چالاکییەکانی پەکەکە لە تورکیا و عێراق و سوریادا بەشدار بووە.
بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، “نەسرین ئامەد” ناوی لە لیستی ئەو کەسانەد بووە کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داواکراون.
میدیاکانی تورکیا هەروەها ئاشکرایان کردووە کە میت ماوەیەکی زۆرە لە ڕۆژئاڤای کوردستان چاودێری و بەدواداچوونی بۆ ئەو سەرکردەیەی پەکەکە کردووە و سەرئەنجام لە هێرشێکی تایبەتی سەربازیدا لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان کردوویەتی بە ئامانج و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.