مەزڵووم عەبدی: داعش پلانی هەیە هێرش بکاتە سەر گرتووخانەکانی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا

مەزڵووم عەبدی: داعش پلانی هەیە هێرش بکاتە سەر گرتووخانەکانی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا

مه‌زڵوم عه‌بدی: “هێرشی توركیا و گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانمان كردووه‌”.

فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ده‌ڵێت، زانیارییه‌كان ئاماژه‌ به‌ ئاماده‌كارییه‌كانی داعش ده‌كه‌ن بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر گرتووخانەکانی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا.

پێنجشه‌ممه‌، 19ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) له‌ لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی “زه‌ وۆرد”ـی به‌ریتانی ڕایگه‌یاند، زانیاریی هه‌واڵگرییان هه‌یه‌ داعش پلانی داناوه‌ هێرش بكاته‌ سه‌ر ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا كه‌ چه‌كداره‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه‌ و خێزانه‌كانیان تێدا زیندانی كراون.

مه‌زڵووم عه‌بدی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، هێرشی توركیا و گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانیان كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی نه‌رێنی ده‌كاته‌ سه‌ر ئاسایش و پاراستنی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی چه‌كدارانی داعش و خێزانه‌كانیانی تێدا به‌ند كراوه‌.

فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هیوای خواست به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا فشاری زیاتر بخه‌نه‌ سه‌ر توركیا و ڕێگه‌ی پێ نه‌ده‌ن هێرش بكاته‌ سه‌ر كۆبانێ و له‌م باره‌وه ‌بگه‌نه‌ ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی، كه‌ ئه‌مه‌ش “ئه‌ركی ئه‌خلاقی ئه‌مه‌ریكایه‌”.

ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ته‌حریر شام گوتی، په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ هه‌ماهه‌نگیی ئه‌منی كورت بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا لێدوانه‌كانی ئیداره‌ی نوێی سووریا ئه‌رێنین و هه‌سه‌ده‌ پێشوازییان لێ ده‌كات. گوتیشی، به‌هۆی سه‌رقاڵبوونیان به‌ پاراستنی باكووری سووریا له‌ هێرشه‌كانی توركیا، نه‌یانتوانیوه‌ شاندێك ڕه‌وانه‌ی دیمه‌شق بكه‌ن.

پوستێن ھەمان بەش