پەکەکە لەسەر دووڕێیانێکدایە، یان ئۆجەلان یان قەندیل، بەم زووانە ناچار دەبێت ئەم هەڵبژاردنە بکات.
لە تورکیا پڕۆسەیەکی بێ ناو لە ئارادایە. دەستپێشخەرییەکە بە تەواوی لە دەستی دەوڵەتدایە. پڕ ڕوونە کە دەوڵەت هەرچیەکی بوێت، ئۆجەلان جێبەجێی دەکات. واتا وەک باخچەلی ئاشکرای کردووە، ئۆجەلان بانگەوازی پێویست دەکات، بەڵام تورکیا دەیهەوێت لە کاتی گونجاودا ئەو بانگەوازە لە ڕێگای ئۆجەلانەوە بڵاو بکاتەوە.
دوای ڕووداوەکانی سووریا و ئەو گۆڕانکارییانەی کە هاتنەئاراوە، دەوڵەت بۆ بەرژەوەندی خۆی پرۆسەکە دوادەخات. چونکە دەوڵەت بە دوو شێوە ئەم پرۆسەیە بەڕێوە دەبات. یەکێک لەوانە هەوڵدەدات قەندیل لاواز بکات و ئەوەندەی لاواز بکات بەجۆرێک کە ناچار بێت داواکەی ئۆجەلان قبووڵ بکات. بۆ ئەم مەبەستەش لە هێرشکانی دژ بە پەکەکە بەردەوامە.
دووەمیش هەوڵ دەدات پەیوەندی نەرم لەگەڵ ئەو کەسانەی ناو “پارتی دەم” درێژە پێبدات کە سیاسەتی ئۆجەلان بەڕیوە دەبەن. سری سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری دەم پارتی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە ئاستی سەرەوەی ئەم پڕۆژەیەدا جێی گرتووە. هەروەها پەروین بولدانیش لە هەمان هێڵدایە.
جگە لەوەش بە تایبەتی پەرلەمانتارە چەپگەرا ئتورکەکان و عەلەویەکانی “پارتی دەم” زیاتر پەیوەستن بە قەندیلەوە و بە چڕی هەوڵ دەدەن بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە بە ئەنجام نەگات.
ڕووداوەکانی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان لە بەرژەوەندی تورکیادایە. تورکیاش زۆر ئاگاهانە ئەمە بەکاردەهێنێت.
پەکەکە لەسەر دووڕێیانێکدایە، یان ئۆجەلان یان قەندیل. هەر لایەنێکی سەر بە پەکەکە بەم زووانە ناچار دەبێت ئەم هەڵبژاردنە بکات.
ئەوەی لەم پرۆسەیەدا بۆ کورد گرنگە: پێویستە پەکەکە بە هەموو شێوەیەک دەست لە سەر ڕۆژئاوای کوردستان هەڵبگرێت و ئەمەش بە ئاشکرا ڕابگەیەنرێت، بۆئەوەی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان بتوانێت یەکڕیزی لەنێوان خۆیدا بەدەست بهێنێت و وەک کوردی ڕۆژئاڤای کوردستان لەپێناو بەرژەوەندی نەتەوەیی خۆیدا بجووڵێتەوە.
ڕۆژەڤا کورد