پەکەکە ڕێگە نادات یەکڕیزی کورد لە ڕۆژئاڤا پێکبێت

پەکەکە ڕێگە نادات یەکڕیزی کورد لە ڕۆژئاڤا پێکبێت

پەکەکە بڕیاری خۆی بۆ ڕۆژئاڤا داوە: ئەوان یەکگرتوویی ڕاستەقینەی کوردیان ناوێت، تەنیا دەیانەوێت یەکێتییەکی کاتی دروست بکەن

لەگەڵ پێشهاتەکانی سووریا، کوردەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان چاویان بڕیوەتە سەر ڕۆژئاڤا. هیوای هەموو کوردەکان ئەوەیە کە یەکیەتییەک لە نێوان کوردەکاندا پێکبێت و بە شاندێکی هاوبەشی دانوستان بڕۆنە دیمەشق. تەنانەت زۆرێک لە حیزب و دامەزراوەکانی ڕۆژئاواش لە جیاتی مشتومڕ لەسەر پرسە کۆنەکان، دەیانهەوێت کێشەکانی ڕابردوو وەلا بنێن و سەرنجیان لەسەر ئایندە بێت. بەڵام وادیارە پەکەکە ڕێگا بە یەکیەتی و یەکڕیزیی کوردان نادات و دەیهەوێت هەوڵەکان بۆ لێکنزیک کردنەوەی کوردان و پێکهێنانی یەکیەتیی نەتەوەیی کورد، لەناو ببات.

پەکەکە، هەندێجارەو بە بڵاوکردنەوەی درۆ لە میدیاکانیدا و هەندێکجاریش بە خیانەتکار ناساندنی ئەنەکەسە و پەدەکە، هەوڵدەدات هەموو دەرفەتەکان بەردەستی کوردان بۆ یەکیەتیی نەتەوەیی لەناوببات، چونکە ئەگەر یەکڕیزییەکی ڕاستەقینە لە نیوان کورداندا لە هەر شوێنێک پێکبێت، ئەوە لە بەرژەوەندی پەکەکەدا نابێت، هەربۆیە هەمیشە بە هەموو توانایەوە دەیهەوێت گرفت و ئاستەنگ لەبەردەم یەکڕیزی نەتەوەییدا دروست بکات.

پەکەکە پێشتر بە درۆ و زانیاری هەڵە و چەواشەکارانە لە میدیاکانیاندا و ئێستاش بە ڕفاندنی کادیرانی ئەنەکەسە هەوڵ دەدات بەربەست لەبەردەم دانوستانەکانی ئەنەکەسە و هەسەدە بۆ پێکهێنانی یەکیەتیی کوردان دروست بکات.

وەک دەزانرێت ڕۆژی دووشەممە (23/12/2024) کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە نێوان ئەنەکەسە و هەسەدە ئەنجامدرا. هەرچەندە پەکەکە بە قسە بەردەوام باس لە یەکڕیزیی کورد دەکات، بەڵام لە میدیاکانی خۆیدا بە تاقە یەک وشەش باسی لەو هەنگاوە زۆر گرنگەی ڕۆژئاڤای کوردستان (کۆبوونەوەی ئەنەکەسە و هەسەدە) نەکرد و تەنانەت بە پێچەوانەشەوە لە میدیاکانی خۆیدا هێرشی کردە سەر ئەنەکەسە و پەدەکە و ئەو ئەوانی بە خائین ناو برد و دەیان درۆ و چەواشەکاریی لەسەریان بڵاو کردەوە.

لە کۆبوونەوەکەی نێوان ئەنەکەسە و پەیەدە ە بە گەرەنتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەرۆکایەتیی ئەمریکا، لە شاری حەسەکەی ڕۆژئاڤا بەڕێوەچوو، دانوستاندن لەسەر چەند خاڵێکی گرنگی وەک ڕاگرتنی ڕفاندنی کادیرانی ئەنەکەسە و ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی ئەنەکەسە لە زیندانەکانی پەیەدە کرابوو. ئەنەکەسە بە ئامادەبوونی نوێنەری ئەمریکا داوای گەرەنتی کرد و مەزڵووم عەبدی پێشوازی لەو داوایە کرد. بەڵام هێشتا 12 کاتژمێر بەسەر ئەم کۆبونەوەیەدا تێپەڕ نەببوو کە پەکەکە یەکێک لە کادیرانی ئەنەکەسەی بە ناوی “فەیسەڵ قادر”ی لە کاتژمێر 6ی بەیانیی ڕۆژی سێشەممە 24/12/2024دا ڕفاند و بەرەو شوێنێکی نادیاری برد.

ئەمەش بە ڕوونی ئەوە دەردەخات کە پەکەکە هەرگیز لەگەڵ یەکڕیزی کورددا نییە و هەمیشە دەیهەوێت کێشە بۆ کورد دروست بکات، چونکە پەکەکە ناتوانێت لە کەش و ژینگەیەکی ئارامدا بەردەوام بێت، تەنها لە کەشێکی ئاڵۆز و توندوتیژدا دەتوانێت خۆی ڕابگرێت و بەرژەوەندییەکانی بپارێزێت. ئەمە پێشتریش ئەزموون کراوە، بۆ نموونە کاتێک پرۆسەی ئاشتی لە باکووری کوردستان بەڕێوەدەچوو، پەکەکە هێرشی کردە سەر دوو پۆلیسی تورکیا و کوشتیانی، لە ئەنجامدا پرۆسەی ئاشتی ڕاگیرا. لەکاتیکدا کە ئیمساڵ جارێکی دیکە باس لە دەسپێکردنی پڕۆسەیەکی نوێی چارەسەری هاتەئاراوە، پەکەکە لە ڕێکەوتی 23/10/2024دا، هێرشی کردە سەر دامەزراوەی پیشەسازی فڕۆکەوانی و بۆشایی ئاسمان (TUSAS) لە ئەنقەرە، و 4 کەس لەم هێرشەدا کوژران و 14 کەسی دیکەش برینداربوون. دەرئەنجامەکەی بوو بەچی؟ بەهۆی ڕووداوی توساسەوە سوپای تورکیا 42 شوێنی سەربازی و مەدەنی لە ڕۆژئاڤا و باشووری کوردستان کردە ئامانج و ژمارەیەک هاووڵاتی دیکەی کورد بوونە قوربانی… نموونەی لەو جۆرە زۆرن و ناتوانین لەم بابەتەدا هەموویان بخەینە ڕوو.

ئێستاش هەمان دۆخ بەدی دەکرێت، بەڵام ئەمجارەیان پەکەکە نەک بۆ دروستکردنی گرفت لە پەیوەندییەکانی نیوان خۆی و دەولەتی تورکدا بەڵکوو بۆ پێکهێنانی گرفت و ئاڵۆزی لەنیوان کوردانی ڕۆحژئاڤادا دیسان بەهەمان شێوە مامەڵە دەکات و دەیهەوێت کۆبوونەوە و دانوستانەکانیان هەڵبوەشێنێتەوە. هەر بۆیەشە کە ئەگەرچی هێشتا 12 کاتژمێر بەسەر کۆبوونەوەکەی ئەنەکەسە و پەیەدەدا تێپەڕ نەببوو کە کادیرێکی ئەنەکەسەی لە ڕۆژئاڤا ڕفاند. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەنەکەسە، لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ مەزلووم عەبدی، داوای ئازادکردنی زیندانییە سیاسییەکانی کردبوو و تا ڕادەیەکیش مەزڵووم عەبدی ڕەزامەندیی دەربڕیبوو.

ئەم ڕووداوە بە ڕوونی ئەوە دەردەخات کە پەکەکە خوازیاری پێکهێنانی یەکڕیزی و یەکیەتیی نەتەوەیی کوردان نیە و ئەو بانگەشانەش کە لەم پەیوەندییەدا دەیکەن جگە لە درۆیەکی گەورە هیچی دیکە نیە و تەنها دەیانهەوێت گەلی کوردستانی پێ فریو بدەن. هەربۆیە پێویستە کورد بە شێوەیەکی گشتی ڕەخنە لە پەکەکە بگرێت و ئیدانەی بکات.

پوستێن ھەمان بەش