“نەسرەددین دەمیر” بە کۆدناوی “کورتای باتمان” لە ساڵی 2014دا تێکەڵ بە پەکەکە بووە.
دەوڵەتی تورک لە هێرشێکدا بۆ سەر چیای گارە لە باشووری کوردستان، بەرپرسێکی دیکەی پەکەکەی بە ناوی “نەسرەدین دەمیر” کردۆتە ئامانج.
ئاژانسی ئانادۆڵ، زمانحاڵی فەرمیی دەوڵەتی تورک ڕایگەیاندووە کە “نەسرەدین دەمیر” بە کۆدناوی “کورتای باتمان”، یەکێک لە بەرپرسانی پەکەکە بووە و حەوتووی ڕابردوو لە ئەنجامی هێرشێکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت)دا کراوەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەش کراوە کە “نەسرەددین دەمیر” لە ساڵی 2014دا تێکەڵ بە پەکەکە بووە و لە ساڵانی نێوان 2016 تا 2021دا لە ڕۆژئاڤا کوردستان کاری بۆ پەکەکە کردووە و لە ساڵی 2023دا لە گارە بەرپرسایەتیی وەرگرتووە.