شاندی ئیمرالی سەردانی جەهەپەی کرد

شاندی ئیمرالی سەردانی جەهەپەی کرد

ئۆزەل: “کۆدەنگی مێژوویی ئێمە ئەوەیە کە ئەم پرۆسەیە لەژێر سەرکردایەتی و کۆنترۆڵی پەرلەماندا بەڕێوەبچێت”.

شاندەکەی پارتی دەم لە سەردانەکانی بۆ لای پارتە سیاسییەکانی پەرلەمانی تورکیا، بەردەوامە.

پارتی دەم؛ دوای کۆبوونەوەکانی لەگەڵ مەهەپە، ئاکەپە، پارتی سەعادەت و پارتی ئایندە، ئەمڕۆ سەردانی جەهەپەی کرد.

شاندەکەی “دەم پارتی” لە نووسینگەی ئۆزگور ئۆزێل سەرۆکی گشتیی جەهەپە لە ناو پارلماندا، لەگەڵ ئۆزەل کۆبوونەوە.

کۆبوونەوەکە کاتژمێر 10:30 خولەکی سەرلەبەیانی دەستیپێکرد و کاتژمێر ١٢:٠٥12:05 خولەکی نیوەڕۆ کۆتایی هات. دوای کۆبوونەوەکە ئۆزەل سەرۆکی گشتیی جەهەپە یەکەم لێدوانی بڵاو کردەوە.

ئۆزەل ئەم لێدوانەی بڵاو کردەوە:

“ئێمە وەک پارتی کۆماری گەل، پێشتریش گوتبوومان کە وەکوو پارتی کۆماریی گەل پشتیوانی لە هەر هەنگاوێک دەکەین کە کۆتایی بەو کێشەیە بهێنێت کەوا 50 ساڵە لە تورکیا بەردەوامە، بۆ ئەوەی فرمێسکی دایکان کەم بکرێتەوە.

ئێمە هیوا و نیگەرانی و ڕەخنەی خۆمان بۆ داهاتوو دەربڕی. دوای ئەوە پێشنیار و هەڵوێستی خۆمان باس کرد. کۆدەنگی مێژوویی ئێمە ئەوەیە کە ئەم پرۆسەیە لەژێر سەرکردایەتی و کۆنترۆڵی پەرلەماندا بەڕێوەبچێت. هیچ گومانێکمان نییە. ئێمە ڕامانگەیاند کە بۆ هەموو ئەو هەنگاوانەی کە لە داهاتوودا بنرێت، پێویستی بە کۆمیسیۆنێکی بەهێز هەیە کە هەموو لایەنەکانی ناو پارلمان لەخۆبگرێت.

ئێمە ڕامانگەیاندووە کە کۆدەنگی کۆمەڵایەتی یەکەمە. ئێمە ڕامانگەیاند کە ئەو میکانیزمانەی کە بنەماڵەی شەهیدان و ئەوانەی خەباتیان کردووە نابێت لەم پرۆسەیەدا تێکبچن. ئێمە گرینگی دەدەین بەو ئیرادەیەی کە بۆ بەهێز کردنی هیوای هەموو کەس لە داهاتوودا هەنگاو بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی دەنێن و بازرگانی کردن بە فرمێسک و خوێنڕشتن ڕادەگرن. ئێمە گرنگی بەو ڕاستیە دەدەین کە هەنگاوەکانی داهاتوو لە بواری دیموکراسی و یاساییدا بن. گرنگ ئەوەیە ڕێگری لە خوێن و فرمێسک و تێکشکانی تورکیا بکرێت و بە ئومێدەوە سەیری داهاتوو بکەن”.

دوای ئۆزەل، سری سورەییا ئۆندەر بەناوی حزبەکەیەوە قسەی کرد و گوتی:

“دەبێت لەم وڵاتەدا گوێ لە قسە و گرفتی هەموو کەس بگیردرێت. ئێمە وڵاتێکی ئارام قەرزداری منداڵ و نەوەکانمانین. ناتوانین خۆمان لەمە بدزینەوە. ئێمە پێمان وایە دەتوانیین پێکەوە وەکوو کۆمەڵگە ئەمە بەدەست بهێنین”.

پوستێن ھەمان بەش