بانگەوازێکی جیاواز ئاراستەی پەیەدە دەکرێت کە ئایا چ هەڵوێستێک لەسەر پێکهاتەی نوێی سووریا نیشان دەدات.
ئەنسارۆغڵو پەرلەمانتاری ئاکەپە لە ئامەد هەڵسەنگاندنی بۆ پێشهاتە نوێیەکان کرد و ڕایگەیاند کە ئیمرالی بە جیا بانگ لە پەکەکە و یەپەگە دەکات. لەبەر ئەوەی کە باسی هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخستن دەکرێت، بانگەوازەکە بۆ یەپەگە جیاواز دەبێت.
ئەنسارۆغڵو کە بەشداری بەرنامەیەکی تیڤی 100 بوو، ئیدیعای ئەوەی کرد کە ئۆجەلان لە ڕاگەیاندراوەکەیدا کە وا گریمانە دەکرێت دوای دیداری دووەم یان سێهەم لە ئیمرالی بڵاو بکرێتەوە، دوو پەیوەندیی تەلەفۆنیی ئەنجام دەدات.
ئەنسارۆغڵو سەبارەت بە مژارەکە گوتی: “ئەمە هاوکێشەیەکی زۆر ئاڵۆزە”. ئۆجەلان وتی: “ئەم هێز و بۆچوونەم هەیە”. کاتێک ئۆجەلان بێتە دەرەوە و لێدوانی خۆی بدات… پێموایە باسی سووریا دەکات، سەبارەت بە پەیەدە. سەبارەت بە پەکەکە ڕاگەیاندراوێکی دیکە دەدرێت…
بانگەوازەکان جیاواز دەبن. ئیمرالی دوو بانگەوازی جیا بۆ پەکەکە و یەپەگە دەکات. (ئەو بانگەوازەی کە بۆ یەپەگە دەکرێت) لەبەرئەوەی باس لە هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخستنەکە و دەستبەرداربوون لە چەکەکانیان دەکەن، جۆرێکی دیکە دەبێت. بەڵام بانگەوازێکی جیاواز ئاراستەی پەیەدە دەکرێت کە ئایا پەیەدە هەڵوێستی خۆی لەسەر پێکهاتەی نوێی سووریا نیشان دەدات یان نا. “دەبینین کە ئەوان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا چۆن وەڵام دەدەنەوە”.