جنراڵ عەبدی: لەگەڵ دەسەڵاتدارانی دیمەشق لەسەر ڕەتکردنەوەی ‘دابەشکردنی سووریا’ ڕێککەوتووین

جنراڵ عەبدی: لەگەڵ دەسەڵاتدارانی دیمەشق لەسەر ڕەتکردنەوەی'دابەشکردنی سووریا' ڕێککەوتووین

مانگی ڕابردوو چاوپێكه‌وتنێكی ئه‌رێنی له‌ نێوان شاندی هه‌سه‌ده‌ و ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سووریا له‌ دیمه‌شق هه‌بووه‌.

فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریا له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی ئه‌و وڵاته‌ ڕێككه‌وتوون.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، 8/1/2025، مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس (AF) ڕایگه‌یاند: “له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی دیمه‌شق له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی سووریا ڕێككه‌وتوون”.

مەزڵووم عەبدی هه‌روه‌ها ڕوونی كردووه‌ته‌وه‌، مانگی ڕابردوو چاوپێكه‌وتنێكی ئه‌رێنی له‌ نێوان شاندی هه‌سه‌ده‌ و ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سووریا له‌ دیمه‌شق هه‌بووه‌.

فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات گوتووشیه‌تی، له‌ كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی دیمه‌شق، ڕایانگه‌یاندووه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی و سه‌قامگیریی خاكی سووریان و هه‌ر جۆره‌ پرۆژه‌یه‌ك كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ یه‌كپارچه‌یی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كات، ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌.

پوستێن ھەمان بەش