شەڕڤانانی یەپەگە بە نەوت پیاوانی ئایینی ڕەققا دەخەڵەتێنن!

شەڕڤانانی یەپەگە بە نەوت پیاوانی ئایینی ڕەققا دەخەڵەتێنن!

“شێخ مورشید خەزنەوی لای ئەنەکەسە ڕەخنە لە پەکەکە دەگرێت و لای پەکەکەش ڕەخنە لە ئەنەکەسە دەگرێت”.

شەڕڤانانی یەپەگە لە ڕەققا بە بیانووی دابینکردنی سووتەمەنی بۆ پیاوانی ئایینی، بانگهێشتی مزگەوتێکیان دەکەن، بەڵام لە ڕاستیدا بۆ کۆبوونەوەیەکی شێخ مورشید مەعشوق خەزنەوی بانگهێشتیان کردوون هیچ نەوت و سووتەمەنیەکیان بۆ دابین ناکەن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی کەناڵی “مراسل الشرقیە” کە کەناڵێکی تێلێگرامی سووریایە، شەڕڤانانی یەپەگە بەشیک لە پیاوانی ئایینی ڕەققا بانگهێشتی یەکێک لە مزگەوتەکانی ڕەققا دەکەن بۆ ئەوەی کە گۆیا سووتەمەنییان پێبدەن، بەڵام دواتر بە بێ ئەوەی کە هیچ نەوت و سووتەمەنییەکیان پێبدەن، ئەوان دەبەنە مزگەوتێک بەناوی “منی” بۆ ئەوەی کە لەگەڵ شێخ مورشید مەعشوق خەزنەوی کۆببنەوە.

کەنالەکە هەروەها ئاشکراشی کردووە، ئەو کەسەی داوای دابینکردنی مازووتی بۆ پیاوانی ئایینی کردووە، ناوی “ئیبراهیم ئەل ـ ئووەیسە” و بەڕیوەبەری ئەوقافە. ئیبراهیم پێشتریش بە بیانووی ئەوەی کە مەلاکان گوێیان لە ڕێنماییەکانی ئەوقاف نەگرتووە و لە کۆبوونەوەکاندا بەشدار نەبوون، ڕێژەیەک لە نەوتی مزگەوتەکانی لەسەر مەلاکان بڕیوە و پێێنەداون.

 ئەمە لە کاتێکدایە کە شێخ مورشید مەعشوق ئەل خەزنەوی ماوەیەکە لە ڕۆژئاوای کوردستانە و ڕوانگەی جۆراوجۆری لەسەر دروست بووە. بەشێک لە دانیشتووانی ڕۆژئاڤا دەڵێن، شێخ مورشید خەزنەوی کاتێک کە لەگەڵ ئەنەکەسە کۆ دەبێتەوە ڕەخنە لە پەیەدە/پەکەکە دەگرێت و هەرکاتیش لەگەڵ پەیەدە/پەکەکەش کۆدەبێتەوە ڕەخنە لە ئەنەکەسە دەگرێت. ئەمەش زۆر سەرنجڕاکێش و سەرسوڕهێنەرە!

پوستێن ھەمان بەش