تورکیا هەڕەشەی هێرشی سەربازی لە ڕۆژئاڤای کوردستان دەکات

تورکیا هەڕەشەی هێرشی سەربازی لە ڕۆژئاڤای کوردستان دەکات

فیدان: “هۆشداریمان بە پەکەکە و یەپەگە داوە کە دەبێ ئەو شەڕڤانانەی لە تورکیا و ئێران و عێراقەوە هاتوون، دەستبەجێ لەوێ دەربچن”.

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، هۆشدارییان بە پەکەکە و یەپەگە داوە و ئەگەر بەپێی ئەو هۆشدارییانە ڕەفتار نەکەن، ئەوەی پێویست بکات دەیکەین. فیدان گوتی: “(ئەوە) هێرشێکی سەربازییە، سوریا قسەیان لەگەڵ دەکات. جارێک گوتویەت و جارێکی دیکەش دەیڵێ”.

فیدان ڕاشیگەیاند، پێویستە ئیدارەی نوێی سووریا، خاوەندارێتی لە کێشەی پەکەکە و یەپەگە بکات و هەنگاو بنێت بۆ یەکێتی نیشتمانیی وڵاتەکەیان و یەکڕیزی ناوچەکە. فیدان گوتی: “(ئەو هەنگاوە) دەنرێن، واتە دانوستان بەردەوامە. ئێمە چاوەڕێین کە لەم بوارەدا هێندێ هەنگاو هەڵبگیردرێن. دەبێت کاتی بۆ دیاری بکرێت”.

فیدان دەربارەی ئیحتیماڵی ئەوەی کە ئیدارەی نوێی سووریا پرۆژەیەک پێشنیار بکات بە پەکەکە و یەپەگە، بەڵام ئەو قبووڵی نەکات، گوتی: “ئەگەر قبووڵی نەکات، ئەوە ڕوونە کە بۆ ماوەیەک قبووڵ ناکات. ئەو کەسانە (بەرێوەبەرانی سوریا) لە ڕێگەی شەڕەوە گەیشتوونەتە ئەم ئاستە. ئیدارەیەک نییە کە بە کەم سەیر بکرێت. ئەمە ئیدارەی ئەو کەسانە نییە کە لە شەڕ دەترسن. ئەوان بە شەڕ سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە”.

فیدانی سەرنجی خستە سەر ئەوە کە ئیدارەی نوێی سووریا بەش ئەوە هێزی هەیە کە لە دژی یەپەگە شەڕ بکات و سەبارەت بە ڕۆڵی موحتەمەڵی تورکیا لەو بوارەدا گوتی: “ئەو هۆشدارییەی کە پێمان داون بە (پەکەکە و یەپەگە) ئاشکرایە، ئێمە لە ڕێگای ئەمریکیەکانەوە ولە ڕێگای میدیاکانیشەوە گوتوومانە ئەو شەڕڤانانەی ئێستا کە تورکیا و ئێران و عێراقەوە هاتوون، دەبێ دەستبەجێ لەوێ دەربچن”.

فیدان ئاماژەی بەوەشکرد، بە پەکەکە و یەپەگەیان وتووە، ئەگەر ناتەوێت جووڵەی سەربازی لە ناوچەکەدا بکرێت، ئەمانە شەرتومەرجەکانی ئێمە و ئیدارەی نوێی سووریان و دیارن”.

پوستێن ھەمان بەش