بەپێی ئامارێکی سۆهر تا ئێستا 201 چەکداری میلیشیا داگیرکەرەکانی “سوپای نیشتمانی سوریا” کوژراون.
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی سەر گوندەوارەکانی منبج و سرینێدا، 4 شەڕڤانیان گیانیان لەدەستداوە و هاوکات سوپای تورکیا ئیدیعا دەکات کە 32 شەڕڤانی کورد کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.
هێرشی میلیشیا داگیرکەرەکانی “سوپای نیشتیمانی سوریا” بە پاڵپشتی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامن و لە دەوروبەری بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاخدا، شەڕ و پێکدادان لەنێوان هەسەدە و میلیشیا چەکدارەکاندا ڕوویدا.
هەسەدە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی میلیشیاکان بۆسەر گوندەوارەکانی منبج و سرینێدا، 4 شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە.
هەسەدە ناسنامەی ئەو 4 شەڕڤانەی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:
1ـ ئاڤاشین عەفرین: ناوی فەرمیی عەزیزە حوسێنە و خەڵکی عەفرینە.
2ـ خەمگین هۆرک: ناوی فەرمی ئەحمەد جاسم مستەفایە و خەڵکی کۆبانێیە.
3ـ ئازاد تەربەسپیێ: ناوی فەرمی حاتەم مەحمەدوو ئەل ئەسافە و خەڵکی تەربەسپیێیە.
4ـ ڕەشۆ عاموودێ: ناوی فەرمی محەممەد زاهیر ئەل حوسێنە و خەڵکی شەدادێیە.
لە هەمان کاتدا، بە پێی ئاماری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە سەرەتای شەڕەوە تا ئێستا 201 چەکداری میلیشیا داگیرکەرەکانی “سوپای نیشتمانی” کوژراون.
سۆهر ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەرەتای شەڕەوە تا ئێستا 56 شەڕڤانی هەسەدە و 25 هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە.