ئه‌نه‌كه‌سه‌ بارەگای فەرمیی خۆی له‌ دیمه‌شق دەكاتەوە

ئه‌نه‌كه‌سه‌ بارەگای فەرمیی خۆی له‌ دیمه‌شق دەكاتەوە

ڕۆژی یەکشەممە شاندێكی ئەمریكا لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان، لەگەڵ نوێنەرانی ئەنەکەسە كۆبووەوە.

 بریاره‌ لە ئاییندەیەكی نزیكدا باره‌گای فه‌رمیی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد له ‌سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه‌) له‌ شاری دیمه‌شقی پایتەختی ئەو وڵاتە بكرێته‌وه‌ و به‌رپرسی ئۆفیسەكەش دیاری بكرێت.

سلێمانی ئۆسۆ، یەكێك لە سەركردەكانی (ئه‌نه‌كه‌سه‌) ڕایگەیاندووە: “به‌م نزیكانه‌ باره‌گای فه‌رمیی ئه‌نه‌كه‌سه‌ له‌ دیمه‌شق ده‌كرێته‌وه، كه‌سێكیش دیاری ده‌كرێت وه‌ك به‌رپرسی ئۆفیسەكە.“

هەروەها دەشڵێ: ”دیمه‌شق گرنگه‌ وه‌ك پایته‌خت و وه‌ك ناوه‌ندی بڕیاری سیاسی، بۆیه‌ ده‌مانه‌وێت له‌و رێگایه‌وه‌ رۆڵ و كاریگه‌ریمان هه‌بێت له‌ ئاینده‌ی سووریا.“

ئەمە لە كاتێكدایە كە دوێنێ یەكشەممە 5/1/2025، شاندێكی ئەمریكا لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان، لەگەڵ نوێنەرانی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا كۆبووەوە و تێیدا چەند پرسێكی گرنگیان تاوتوێ كرد.

پوستێن ھەمان بەش