تورکیا: میت 2 ژنەگەریلای پەکەکەی کردۆتە ئامانج
زەینەب ئاسلان و زڵێخا مەهچوپ لە ئەنجامی هێرشێکی “میت”دا بۆ سەر خواکورک گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، دەزگای هەواڵگری دەوڵەتی تورک (میت) هێرشێکی لە ناوچەی “خواکورک”ی باشووری کوردستان دەستپێکردووە و لە ئەنجامدا دوو ژنە گەریلا بە ناوەکانی “زەینەب ئەسلان” و “زلەیخا مەحچوپ” کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.
وەک ڕاگەیاندراوە، لە ئەنجامی هێرشەکەی “میت”دا بۆ سەر خواکورک زەینەب ئاسلان ناسراو بە میترا مانی و زڵێخا مەهچوپ ناسراو بە “ئاکین دلدا” لە ئەندامانی پەکەکە/کەجەکە کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە میدیاکانی تورکیا لە زمانی سەرچاوە ئەمنییەکانەوە بڵاویان کردۆتەوە، میت زانیاریی پێگەیشتووە کە ئەو دوو ژنە گەریلایە خۆیان ئامادە دەکەن بۆ ئەوەی چالاکی لەسەر ئامانجی ستراتژیک ئەنجام بدەن و بۆ ئەو مەبەستە مەشق و ڕاهێنانیان پێدەکرێت.
ئاماژە بەوەش کراوە کە لەسەر ئەو بنەمای ئەو زانیاریانە، میت هێرشێکی تایبەتی بۆ سەر ناوچەی خواکورکی باشووری کوردستان ئەنجام داوە و بەهۆیەوە ئەو 2 ژنە گەریلایەی پەکەکە گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی میدیای تورکیا، ئەو دوو گەریلایە لە ساڵی 2015دا تێکەڵ بە پەکەکە بوون.