پەکەکە وەڵامی بانگەوازی “یەکیەتی نەتەوەیی کورد”ی بە شەهیدکردنی 2 کورد لە حەفتەنین دایەوە

پەکەکە وەڵامی بانگەوازی"یەکیەتی نەتەوەیی کورد"ی بە شەهیدکردنی 2 کورد لە حەفتەنین دایەوە

ئەو هێرشە ئیستفزازییەی کە پەکەکە لە حەفتەنین ئەنجامیدا، چی لە پشتەوەیە؟

دوێنێ دوو پاسەوانی سنووری عێراق کە لە نزیک گوندی “شیلانە”ی سەر بە “حەفتەنین” لە جەولەدا بوون، لەلایەن پەکەکەوە شەهید کران. یەکێک لە شەهیدەکان بە ناوی “مێڤان ناجی بەرواری”، تەمەنی 41 ساڵ و باوکی 4 منداڵ و پێشمەرگەیەکی 20 ساڵان بوو. پاسەوانەکەی دیکەش ناوی “عەلی ڕەمەزان هاجانی” و تەمەن 42 ساڵ بوو کە حەوت منداڵی بچووکی هەیە. لەم ڕووداوەدا دیسان 11 منداڵی بچووک هەتیو کەوتن. ئەمە هەڵە و هیچ شتێک نەبوو. ئەمە وەڵامی پەکەکە بوو بۆ بانگەوازی یەکیەتیی نەتەوەیی کوردان.

هەرچەندە زیاتر لە 30 کاتژمێر بەسەر ڕووداوەکەدا تێپەڕیوە، بەڵام هیچ لێدوانێک لەلایەن پەکەکە و هەپەگە نەدراوە. ئەگەر ئەو کەسانەی کوژراون کورد نەبوایەن، بەڵکو عەرەبی بەسرە و بەغدا، ئەندامانی حەشدی شەعبی، یان پارتێکی چەپی تورکی بوایەن، پەکەکە لە چەند خولەکی یەکەمدا سەرەخۆشیی دەکرد و هەوڵیدەدا کە ڕوونکردنەوەی پێویست لەسەر ئەو ڕووداوە بدات. بەڵام قوربنیەکان کورد بوون و لە چاوی پەکەکەدا ژیانی کورد ـ چ لایەنگر بێت یان نەیار ـ هیچ بەهایەکی نیە. لە ڕوانگەی پەکەکەوە، کورد هەر لەخۆیدا مردووە، ئەوا ئەگەر لایەنگری پەکەکە بن، بۆ فراوانبوون و گەشەپیدانی پەکەکە دەمرن و ئەگەر لە دژی پەکەکەش بن، بۆ ئەوەی پشکی خۆی دەستەبەر بکات دیسان کورد دەکوژرێت. بەهۆی هێرشی پەکەکەوە لە باتووفا 11 منداڵی کورد هەتیو کەوتن، پەکەکە لە ڕێگەی ئەو جەنازانەوە پەیامی ستراتیژیی خۆی ڕاگەیاند.

ڕوداوەکە لە نێوان گوندەکانی شیلان و سۆریا لە دەڤەری باتوفای سەر بە زاخۆ لە باشووری کوردستان ڕوویدا. پەکەکە کە ناوچەکانی “حەفتەنین”ی بۆ دەوڵەتی تورک بەجێهێشتووە، ماوەیەکی زۆرە لە باتوفا و گوندەکانی دەوروبەریدا دەسووڕێتەوە. ڕووداوەکە کاتژمێر 9:00ی سەرلەبەیانی ڕوویداوە، ڕۆژی ڕووناک بوو، باران و تەم و مژ نەبوو. پەکەکە ئەو دوو سەربازە کوردەی بە دەستی ئەنقەست دایە بەر دەستڕێژی گوللـە و شەهیدی کردن. ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەری لەسەر قوربانییەکان دەریدەخات کە گوللـەی کڵاشینکۆف لە جەستەیاندا بووە. بەیاننامەی میدیایی پەکەکە کە دەڵێت دەوڵەتی تورک بە فڕۆکە ئەو دوو سەربازەی کردۆتە ئامانج، بەتەواوی درۆ و چەواشەکارانەیە.

 پەکەکە بەشێوەی پلانمەند لە ناو ڕۆژی ڕووناکدا جەولەی کردووە بۆ ئەوەی کە ئەرتەشی تورک بیانووی دەستبکەوێت و هێرش بکات. زۆر ئاگاهانە دەرەتانی پیلانگێڕییەکی ڕەخساند، ئەوانی ڕاکێشی دەڤەرەکە کرد و دوو کوردی شەهید کرد. بەهۆی ئەم ڕاستییەوە هەڵەیە بڵێین پێکدادان لە نێوان پاسەوانی سنوور و پەکەکەدا ڕوویداوە. پەکەکە هێرشی کردە سەر هێەکانی پاسەوانانی سنوور و بۆسەیان بۆ دانانەوە و شەهیدی کردن. ئەم چالاکییە، چالاکییەکی ئیستفزازییە. ئەم کردەوەیە لەکاتێکدا ڕوودەدات کە کورد داوای یەکیەتیی دەکات و بۆ پەکەکە ئامانجێکی چەند لایەنەی هەیە.

ئامانجی یەکەمی پەکەکە ئەوەیە؛ پەیام بۆ داخوازی یەکیەتیی کوردان دەدات. دوای دیدارەکەی مەزڵووم عەبدی لەگەڵ سەرۆک بارزانی، کورد و کوردستانیان زۆر دڵخۆش بوون. لە هەمان کاتدا دوژمنانی کورد کەوتنە ناو خەم و خەوفێکی گەورەوە. پەکەکە بەم کارەی پەیامێکی بۆ دوژمنانی کورد کرد و پێی گوتن: خەمتان نەبێت، هیچ شتێک من لە پەلاماردانی پەدەکە و هەولێر ڕاناگرێت. پەکەکە ئەم پەیامەی ئاراستەی ئێران و تورکیا و عێراق کرد.

ئاماجی دووەمی پەکەکە؛ بۆ لەناوبردنی پێڤاژۆی ڕۆژئاوایە. پەکەکە یەکگرتوویی پێکهاتەکانی باشوور و ڕۆژئاڤای ناوێت. ساڵی 2013 لایەنە کوردیەکان لە هەولێر پێکەوە کۆبوونەوە و سەرۆک بارزانی لە تەنیشت سەرکردەکانی پەکەکە دانیشتبوو. لەو کاتەدا پەکەکە پێی وابوو کە لە ڕێگەی پەیوەندییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و پەکەکەوە دەتوانێت دەسەڵاتی خۆی لە ڕۆژئاڤا لەدەست بدات، هەر بۆیەش ئەو پێڤاژیەی تێکدا. هێزی پێشمەرگە چووە کۆبانێ، بەڵام پەکەکە ئەو پرۆسەیەشی تێکدا. لەئێستاشدا پەکەکە بەڕاستی پێی وایە ئەگەر کورد لە ڕۆژئاڤا یەکبگرێت دەسەڵاتی ئەو لاواز دەبێ، هەربۆیە هەوڵ دەدات تا دژایەتی هەولەکان بۆ ئەو یەکگرتووییە بکات. ڕفاندنی “ساڵح فەتاح” لە بەڕیوەبەرانی ئەنەکەسە و دۆزینەوەی تەرمەکەی دوای 5 ڕۆژ، ئیستفزازێکی ڕەش بوو. وەک ئاگادارکردنەوەیەک، ڕەنگە پەکەکە لەو کارە ڕەشانە بکات، پێویستە هەموو کەسێک بە وشیارییەوە مامەڵە بکات.

ئامانجی سێیەمی پەکەکە؛ لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا پەکەکە شەڕێکی گەورەی ئایدیۆلۆژیک، ڕۆشنبیری و میدیایی بۆ شکستپێهێنانی پەدەکە و بزووتنەوەی بارزانی بەڕێوەدەبات. دیدارەکەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی و لێدوانەکانی سەرۆک بارزانی سەبارەت بە ڕۆژئاڤا، پاڵپشتیکردنی بۆ ڕۆژئاڤا تا ئەو ڕادەیەی کە دەڵێت ئەگەر پێویست بکات هاوکاری سەربازیی ڕۆژئاڤا دەکەم، و دیپلۆماسییەکەی بۆ ڕۆژئاڤا و هتد…، پەکەکە دەترسێنن. بۆیە پەکەکە دەیهەوێت ڕێگری لەو هەوڵانەی سەرۆک بارزانی بکات. بەڵام هەموو کەمپەینەکانی پەکەکە بەجارێک چۆڵ بوون. لە ڕاستیدا پەکەکە شەڕی هیچ دەوڵەتێکی کۆلۆنیالیزم ناکات. پەکەکە لە باکوور شەڕ لەگەڵ دەوڵەتی تورکدا ناکات؛ شەڕی ئێرانیش ناکات. ئەو هێزەی کە پەکەکە شەڕی لەگەڵ دەکات پارتی دیموکراتی کوردستانە. ئەگەر هەڵوێستی یەکگرتووی پەدەکە، لە ڕای گشتیدا ببێت بە وەڵامێک، پەکەکە لەم شەڕەشدا تێکدەشکێت. بۆیە پەکەکە بۆ درێژەدان بە دوژمنایەتی خۆی بەرامبەر پەدەکە پێویستی بە ئیستفزاز هەیە. لە میدیاکانیدا هەندێک کەس کە ڕۆحیان سەنتێک ناژیت، قسەیان پێدەکات و ڕاستییەکان چەواشە دەکەن.

ئامانجی چوارەمی پەکەکە؛ پەکەکە هەوڵدەدات ڕۆڵی خۆی لە پێڤاژۆی “ئەردۆغان ـ باخچەلی ـ ئۆجەلان” لە تورکیا بشارێتەوە. ڕای گشتی پێیان وایە ئۆجەلان بۆ نەهێشتنی پەکەکە ڕێککەوتنی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا کردووە. هەڵوێستی پەکەکە ڕوون نییە. پەکەکە دەیهەوێ کات بەدەستبهێنێت و پێویستی بە کاتە، بۆیە خەڵک ڕاکێشی ڕۆژەڤی ساختە دەکات.

ئامانجی پێنجەمی پەکەکە؛ ئەوانەی پەکەکە باش دەناسن دەزانن کاتێک پەکەکە ڕێککەوتن لەگەڵ دەوڵەتە کۆلۆنیالیستەکان دەکات، هەر کە پێڤاژۆیەکی ئاشتی پێکدێت، یەکسەر دەست بە کوشتنی کوردان دەکات. چونکە پەکەکە بزوتنەوەیەکی توندوتیژە. پەکەکە هەموو چەکەکانی بۆ پڕوپاگەندە و ملکەچکردنی ئیرادەی کورد بەکارهێناوە. کاتێک دانوستان لەگەڵ دەوڵەتەکان دەکەن و پشکی خۆیان وەردەگرن، یەکسەر لوولەی چەکەکانیان ڕوو بە کوردەکان دەگەڕێننەوە.

باوەڕ بکەن ئەم پێنج ئامانجەی کە لەسەرەوە باسمان کرد، لە ماوەی چەند مانگدا یەک بە یەک ئاشکرا دەبن

هەتا پەکەکە بوونی هەبێت، زۆر ئەستەمە کورد لەناو ماڵی خۆیدا یەکگرتوو بێت. ڕووداوەکەی زاخۆ ئەمە پشتڕاست دەکاتەوە. ڕەنگە پەکەکە پرۆڤاکاسیۆنی گەورەتر بۆ ڕێگریکردن لە یەکیەتیی کوردان ئەنجام بدات، پێویستە هەموو کەس وشیار بێت. دەبێ هیچککەس دەست لەخۆی بەرنەدات و پێویستە پاراستنی خۆی مسۆگەر بکات. لە لایەکی تریشەوە ئەگەر کورد بیهەوێت یەکیەتیی نەتەوەیی بنیات بنێت، دەبێت بەبێ پەکەکە ڕێگەی یەکگرتوویی بدۆزێتەوە.

پوستێن ھەمان بەش