شانۆی مانگرتن لە خواردن لە سلێمانی و ڕۆحی جاشایەتیی ساڵی 1966

قەیرانی مووچە وەک دارێکە لە دەستی عێراقدا کە دەیهەوێت لە دژی کورد بەکاری بهێنێت.

چەند ڕۆژێکە شانۆگەرییەک بە ناوی “مانگرتن لە خواردن” لەسەر شەقامێکی شاری سلێمانی نمایش دەکرێت. هەروەک لە هەموو شانۆگەرییەکدا، سیناریستێک هەیە، دەرهێنەرێک هەیە و کەسانێک هەن کە سپۆنسەری شانۆگەرییەکە دەکەن، ئەم کەسانەی “ڕۆژۆیی برسیبوون” دەگرن و سیرۆم (سێلان)یان بە دەستیانەوە بەستووە، تەنها ئەکتەرن.

هەندێک کەس دەیانهەوێت ئەم مانگرتنە لە خواردن، وەکوو بزووتنەوەیەکی جەماوەری و بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕانە و نارەزایەتیی گەل بە ئێمە بدەنە قبووڵکردن. شتە باشەکە ئەوەیە ئێمە ئەوەندە گەمژە نین کە باوەڕمان بەو جۆرە شتانە هەبێت و ئەوەندەش گەمژە نین کە ڕاستییەکان نەبینین. ئەم مانگرتنە لە خواردن لە سلێمانی تەنها نمایش و شانۆگەرییەکە. ئێمە لەسەر ئەکتەرەکانی شانۆنامەکە شتی زیاتر ناڵێین. چونکە ڕەنگە هەستی ئەم کەسانە ئیستغلال کرابێت یانیش ڕەنگە بە پارە ڕازی کرابن و ئەم کارەیان پێ کرابێت. ڕەخنەکانمان ڕوو لە سپۆنسەر و دەرهێنەر و سیناریۆنووسانی ئەم شانۆگەرییەیە، سپۆنسەری ئەم شانۆگەرییە ڕۆحی جاشایەتیی ساڵی 1966ـە. ئەوانەی ئەم شانۆیە بەڕێوە دەبەن، پەکەکە و یەکێتی و هەندێک کەسی سەر بە بەرەی دژە کوردن.

ئەوەی کە مووچە نادات دەوڵەتی عێراقە و هاوکارەکەشی “بافڵ تاڵەبانی”یە

ئەگەر کەمێک وردتر لەم بابەتە بڕوانین، ئەم کەسانە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بۆ مووچەی خۆیان ئەم چالاکییەیان ڕێکخستووە. ئەوەی مووچە نادات دەوڵەتی عێراقە و ئەو لیەنەس کە هاوکاریی عێراق دەکات “یەکێتی نیشتمانی” (یەنەکە)یە.

لە کاتی خۆیدا عادل موراد ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی یەنەکە، پێشنیاری بە دەوڵەتی عێراقی کردبوو و پێی گوتبوو کە “ئێوە مووچە مەدەن، دەبینن کە کوردستان چۆن بۆخۆی تەسلیمی ئێوە دەبێت”. بافڵ تاڵەبانی کە پشتیوانی خۆی بۆ ئەم چالاکییە ڕاگەیاندووە و بۆ ئەوەی شۆیەک ڕێکبخات، سەرجەم دامودەزگاکانی یەنەکەی خستووەتە جووڵە، لە بنەڕەتدا لەگەڵ دەوڵەتی عێراقدا هاوکاری دەکات بۆ ئەوەی ڕێگریکردن لە هەناردنی مووچە بکات. بافڵ تاڵەبانی چووە شوێنی چالاکییەکە و پشتیوانی خۆی بۆ ئەوان نیشان دا. دیارە کە بافڵ تاڵەبانی دوای ئەوەی شانۆگەریی هەڵبژاردنەکەی نمایش کرد و دۆڕاندی، لە ئێستادا درامای مانگرتن لە خواردن نمایش دەکات.

دەوڵەتی عێراق و ڕژێمی شیعە، هاوشیوەی ڕژێمی سەدام و ئەوانەی پێش سەددامیش، ناتوانن قبووڵی بکەن کە کورد لە عێراقدا چەوساوەتەوە و ئەمەیان بۆ هەزم ناکرێت و دەیانهەوێت وەک داگیرکەرێک بێن و لەسەر خاکی کوردستان نیشتەجێ بن. هەر بۆیە لە ساڵی 2017ـەوە هەتا ئێستا دەیانهەوێت دەست بەسەر هەموو سامانە سروشتییەکانی کوردستان چ لە ژێر زەوی و چ لە سەرووی زەویدا بگرن. بۆیە هەموو دامودەزگاکانی دەوڵەتی عێراق و هێزە سەربازییەکانی و تەنانەت میلیشیا شیعەکانیش وەک چەکێک لەدژ بە کورد بەکار دەهێنن. عێراق قۆڵی لێهەڵماڵیوە و دەیهەوێت دەست بەسەر هەر زەنگینبوونێکی بچووکی هەرێمی کوردستانیشدا بگرێت و تاڵانی بکات.

هۆکاری قەیرانی مووچە دەرئەنجامی داگیرکارییە

قەیرانی مووچە وەک دارێکە لە دەستی عێراقدا کە دەیهەوێت لە دژی کورد بەکاری بهێنێت، لە ئێستادا مووچە لە دەستی هەولێردا نیە بەڵکوو لە بەغداوە دێت. بەغداش هەموو مانگێک وەکوو شەڕێکی دەروونی دژ بە کورد بەکاری دەهێنێت و دەیهەوێت ئەمە هەموو مانگێک ببێتە ڕۆژەڤی کورد کە ئایا مووچە دێت یان نا؟ هەروەها دەیهەوێت هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕێگای برسیکردنەوە سزا بدات و حکوومەتی هەولێریش تەسلیم بکات. جەوهەری مژاری مووچە ئەمەیە.

ئەم سیاسەتەی عێراق، سیاسەتێکی داگیرکەرانەیە و هێندێک کوردیش قۆڵی خیانەتیان لێهەڵماڵیوە و دەیانهەوێ ئەو سیاسەتە داگیرکارانەیە پەردەپۆش بکەن کە دژ بە کوردان ڕەچاو دەکرێت.

دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، عێراق لە ترسێکی زۆردا دەژی، ڕەنگە عێراق هەڵوەشێتەوە و دابەش ببێت، یانیش لەسەر بنەمای دیموکراسی گۆڕانکاری لەخۆیدا بکات. ڕژێمی شیعەی عێراقی بۆ ئەوەی خۆی بپارێزێت، لەسەریەک 40 تەقلە لێدەدات، سوودانی ڕۆژێک لە ئێرانە، ڕۆژێک لە ئەمریکایە و ڕۆژێک لە عەرەبستانی سعوودیە، بۆ ئەوەی پشتگیری لە عێراقی ئێستا بکەن.

عێراق بۆ مانەوەی خۆی، نەوتی کوردستان و سەرجەم سەروەت و سامانی کورد پێشکەش بە وڵاتان و کۆمپانیاکان دەکات. تەنها لەبەر ئەوەی کورد مافە نەتەوەییەکانی خۆی بەکارنەهێنێت، نەوتی کەرکووکی بە کۆمپانیای بەریتانی بریتیش پەترۆڵی بەریتانیا فرۆشرێت و ڕێگەیان بە بەریتانیا دا تا لە ناوچەی گەیارە لە مووسڵ، بنکەیەکی سەربازی بکاتەوە. هەروەها نەوتی خانەقینیشی بە کۆمپانیایەکی چینی فرۆشێت. بە واتایەکی تر عێراق ئەو نەوتەی کە وەک شیری دایک بۆ کورد حەڵالە، بە خەڵکی دیکەی دەفرۆشێت، تەنها بۆ ئەوەی تەمەنی درێژ بکاتەوە. جاشەکانیش هاوشێوەی ساڵی 66، دەیانەوێت ئەو ناسنامە داگیرکارییەی عێراق بشارنەوە.

میدیاکانی پەکەکە ڕۆژانە کار بۆ پاساودانی کارەکانی دەوڵەتی عێراق دەکەن، هەواڵی وەها دروست دەکەن کە حکومەتی هەولێر و پێشمەرگە و بارزانیەکانی پێ بشکێنن. لەکاتێکدا کە دەوڵەتی عێراق مووچەی کوردستان بەڕێ ناکات، کەچی میدیاکانی پەکەکە دەڵێن بارزانی مووچە نادات. ئەگەریش مووچە دێت، ئەمجارە دەڵێن حکومەتی عێراق مووچەی بۆ کوردستان ناردووە. ئەمە وەفادارییەکی هاوشیوەی وەفاداریی توڵەسەگە. ئەرکی ئەم میدیایە ئەویە کە بۆ ئەوەی لە قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا، عێراق بتوانێ لە دژی کورد سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، یارمەتیی دەدات.

ئەگەر ئەم کەسانەی کە ئێستا مانیان لە خواردن گرتووە، کاتێک کە کەرکوک لە ڕێگەی خیانەتەکەی یەنەکەوە ڕادەستی عێراق کرا، مانیان لە خواردن گرتبا، خەڵکی کوردستان ئەوانیان لەسەر سەر و دیدەی خۆیان دادەنا.

ئەگەر ئەو خەڵکە کاتێک کە نەوتی خانەقین و کەرکووک بەبێ کورد بە بەریتانیەکان فرۆشرا، ناڕەزایەتییان دەرببڕیبا ، دەستمان ماچ دەکردن.

ئەگەر لە بەرامبەر بەئامانجکردنی شارەکانی کوردستان و ناوچەی کۆڕمور لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبیەوە ئەو چالاکییەیان ئەنجام بدابا، ئێمە دەست و پێیانمان ماچ دەکرد، بەڵام هیچ ڕێزێکمان بۆ ئەو کەسانە نییە کە بە ناوی شانۆگەریی مانگرتن لە خواردنەوە دەبنە بوکەڵەی داگیرکاری عێراق.

بەتایبەتی ئێمە هیچ ڕێزێکمان بۆ یەنەکە و پەکەکە نیە، کە بە ئەجێندای گڵاوی خۆیان شەرعیەت بە دەوڵەتی عێراق دەدەن.

مێژوو وەهای تۆمار دەکات کە نەوت و سامانە سروشتییەکانی کوردستان، کە وەکوو شیری دایک بۆ کوردان حەڵاڵ بوو، کاتێک عێراق ویستی دەستی بەسەر هەموو ئەمانەدا بگرێت و بە سامانی کورد لە کوردانی دەسرەواند، بەشێک لە کوردەکان جاشایەتییان بۆ عێراق دەکرد.

پوستێن ھەمان بەش