لەسەرەتای 2025ـەوە، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان بە بیانووی پەکەکەوە چڕتر بوونەتەوە.
وەکوو دەزانرێت، پەکەکە بەهۆی شکستە بەردەوامەکانی لە هەمەبر تورکیادا و بە پێی پیلانێکی قێزەون، جموجۆڵ و چالاکیی گەریلاکانی خۆی گواستۆتە دەوروبەری گوندەکانی پارێزگای دهۆک و دەوڵەتی تورکیش بەو بیانوویەوە، لە ماوەی 12 ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە گوند و دۆڵ و ناوچەی دیارەکانی پارێزگای دهۆکی باشووری کوردستانی بوردومان کردووە و بە سەدان مووشەکی ئاراستە کردوون. ئەو هێرشانە زیانی زۆری بە گوندنشینەکان و سروشتی ناوچەکە گەیاندووە.
ئەو گوند و ناوچانەی دهۆک کە بەبیانووی جموجووڵەکانی پەکەکەوە لەلایەن تورکیاوە بوردومان کراون:
ڕێکەوتی 30/1/2025:
ـ کاتژمێر 10:25 خولەکی سەرلەبەیانی، تورکیا دەوروبەری گوندی بێشیلێی سەر بە دەڤەری بەرواری باڵای بوردومان کردووە.
ـ کاتژمێر 11:30 خولەکی شەو، سوپای تورکیا دەوروبەری خاڵی پاسەوانانی سنووری لە گوندی “سەرەروو” سەر بە دەڤەری بەرواوری باڵای بوردومان کردووە.
ڕێکەوتی 1/2/2025:
ـ کاتژمێر 2:20 خولەکی نیوەڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک، پشتی گوندی سگێرێی سەر بە دەڤەری نهێلیان بوردومان کرد.
ـ کاتژمێر 4:35 و 4:40 خولەکی ئێوارە، تورکیا گوندەکانی مژێ، کۆنە مژێ و سپینداری سەر بە دەڤەری بەرواری باڵای بۆردومان کرد.
ـ کاتژمێر 9:20 خولەکی شەو، کۆپتەرە جەنگییەکانی تورکیا بە چەکی دۆشگا و رۆکێت، توونێلی نزیک گوندی گوهەرزێی سەر بە دەڤەری نهێلیان کردە ئامانج.
ڕێکەوتی 2/2/2025:
ـ کاتژمێر 12:30 هەتا 1:30 خولەکی نیوەڕۆ، سوپای تورکیا گەلیی شێلازای لە دەڤەری بەرواری باڵا بۆردومان کرد.
ـ کاتژمێر 1:10 خولەکی نیوەڕۆ، سوپای تورکیا جاریکی دیکە گوندی مژێ و کۆنەمژێی سەر بە دەڤەری بەری گارەی بوردومان کرد.
ـ کاتژمێر 5:41 هەتا 5:44 خولەکی ئێوارە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، دەڤەری “سەرێ ملێ” لە دەوروبەری سەرۆکانی گوندی سەرگەلێ و توونەلی پەکەکە لە دەوروبەری گوندی گوهەرزێ و پشتی گوندی سپینداریان بوردومان کردووە.
ڕێکەوتی 4/2/2025:
ـ کاتژمێر 12:10 خولەکی نیوەڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی بازێی سەر بە قەزای “کانی ماسی”یان بۆردومان کرد.
ـ کاتژمێر 1:40 خولەکی نیوەڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، سەرێ سۆسیا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ناحیەی “چەمانکێ”یان بۆردومان کرد.
ـ کاتژمێر 4:50 خولەکی ئێوارە، سوپای تورکیا چیای مەتینای لە قەزای کانی ماسی بۆردومان کرد.
ڕێکەوتی 5/2/2025:
ـ کاتژمێر 10:50 خولەکی سەرلەبەیانی، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا جاریکی دیکە تونێلێکی پەکەکەیان لە چیای مەتینا لە نزیک گوندی گۆهەرزێ بۆردومان کرد.
ـ کاتژمێر 2:00 بۆ 4:00ی پاشنیوەڕۆ، سوپای تورکیا چیای گابنیرکێ و گەلیی گیلکا و گەلیی شێلازا و دەرگەلا مووسا بەگی لە ناحیەی کانی ماسی بۆردومان کرد.
ـ کاتژمێر 6:05 خولەکی ئێوارە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا جارێکی دیکە تونێلی پەکەکەیان لە نزیک گوندی گۆهەرزێ بۆردومان کرد.
ڕێکەوتی 7/2/2025:
ـ کاتژمێر 12:20 خولەکی نیوەڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گەلیی دێرای سەرەوەیان لە قەزای کانی ماسی بۆردومان کرد.
ـ کاتژمێر 3:00ی نیوەڕۆ، سوپای تورکیا دیسانەوە گوندی مژێ و کۆنەمژێی سەر بە دەڤەری بەری گارەی بۆردومان کرد.
ڕێکەوتی 9/2/2025:
ـ کاتژمێر 7:45 خولەکی بەیانی، فڕۆکەکانی تورکیا جارێکی دیکە تونێلی گەریلاکانی پەکەکەیان لە نزیک گوندی گۆهەرزێ بۆردومان کرد.
ـ کاتژمێر 9:25 خولەکی سەرلەبەیانی، سوپای تورکیا گوندی مژێی بۆردومان کرد.
ڕێکەوتی 10/2/2025:
ـ کاتژمێر 3:35 خولەکی نیوەڕۆ، درۆنەکانی دەوڵەتی تورک، گوندی “گەلناسکێ”ی سەر بە ناحیەی مانگێشک لە دڤەری دۆسکییان بۆردومان کرد.
ـ کاتژمێر 5:15 خولەکی پاشنیوەڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچەی نێوان برجینێ و ئەرمشتیی سەر بە دەڤەری گولیایان بۆردومان کرد.
ـ کاتژمێر 2:30 خولەکی پاشنیوەڕۆ، سوپای تورکیا گەلیی دێرای سەر بە ناحیەی کانی ماسیی بۆردومان کرد.
ـ کاتژمێر 2:30 خولەکی نیوەشەو، سوپای تورکیا “کێریێ شێلازا”ی لە ناحیەی کانی ماسی بۆردومان کرد.
ڕێکەوتی 11/2/2025:
ـ کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەوروبەری گوندی هێسێیان لە ناحیەی کانی ماسی بۆردومان کرد.
لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2024ـەوە سوپای تورکیا قۆناغی نوێی ئەو هێرشانەی بۆ سەر باشووری کوردستان دەستپێکردووە کە بە بیانووی حزووری پەکەکە و لەژێر ناوی “ئۆپەراسیۆنی پەنجە ـ کلیل”دا بەڕێوەی دەبات و ڕۆژانە گوندەکانی پارێزگای دهۆک بۆردومان دەکات.
لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا ڕەجەب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، لە ساڵی نوێدا هێرشەکانمان دژ بە پەکەکە لە هەموو شوێنێک بەردەوام دەبن. هەر بۆیە لەگەڵ دەسپێکی ساڵی 2025دا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان بە بیانووی پەکەکەوە چڕتر بوونەتەوە و لە ماوەی 12 ڕۆژی ڕابردوودا دەیان جار پەلاماری گوندەکانی دهۆکی داوە.