“بەم یارییە جەماوەرییانە ئامانجیان پاک کردنەوەی 40 ساڵ مێژووی تاریکی ئۆجەلان و پەکەکەیە. پاکانەکردن بۆ ئۆجەلان و وێناکردنی وەک کەسێکی بە حورمەت، سیاسەتی دەوڵەتی تورکە”.
پەکەکە و پێکهاتەکانی لە ئەوروپا و وڵاتانی دیکە بە نهێنی پرۆسەیەکیان بۆ کاندیدکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی دەستپێکردووە. سەرنجڕاکێش ئەوەیە کە دەوروبەرییەکانی پارتی دەم دەڵێن ئۆجەلان کاندید دەبێت بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی و دەوڵەتی تورکیا دژایەتی ئەم پێشنیازە ناکات و هیچ هەوڵێکی دیپلۆماسی لەدژی ئەو پێشنیازە ناگرێتەبەر. بە واتایەکی تر ئۆجەلان کاندید دەکرێت بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ و دەوڵەتی تورکیش ئاستەنگی بۆ دروست ناکات. ئەوەی کە ئایا ئۆجەلان خەڵاتی نۆبڵ وەردەگرێت یان نا، شتێکی جیاوازە، بەڵام سەرنجڕاکێش ئەویە کە ناوی ئۆجەلان لەگەڵ نۆبڵ دەگوترێت.
هۆکاری ناوهێنانی ئۆجەلان لەگەڵ خەڵاتی نۆبڵ ئەوەیە کە دەوڵەتی تورک بە نهێنی پشتیوانی ئەمە دەکات. ئەم بابەتە تەنها بە کۆبوونەوەکانی ئەم دواییە و بانگەوازەکەی ئۆجەلان لە 27ی شوباتدا، ڕوون ناکرێتەوە. لێرەدا پڕۆژەیەکی ستراتیژیکی دەوڵەتی قووڵی تورک هەیە کە لە ساڵانی 1970دا دەستیپێکردووە.
دوای دامەزراندنی دەوڵەتی تورک، لە کۆتایی ساڵانی 1960دا سەرلەنوێ وەئاگا هاتنەوە و کەڤرەکان لە ناو دەوڵەتدا سەرلەنوێ جێگای خۆیان گرت. دوای ئەو مێژووە، دەوڵەتی تورک پلانی ستراتیژیکی بۆ هەنگاوەکانی داڕشت بۆ ئەوەی مانەوەی خۆی درێژە پێبدات. یەکێک لەو گۆڕینی ئارگیومێنتانە، سیاسەتی کۆلۆنیالیستی و جینۆسایدی خۆی لە کوردستاندا بوو. دەوڵەتی تورک ئەو چالاکییە تەشکیلاتییەکانی خۆی لە نێو کورداندا مۆدێرنیزە کرد کە لە ڕێگای دامەزراوەکانی وەک ئاغا و شێخ و هتد…ـەوە بەریوەی دەبردن و بۆ یەکەمجار ویستی کە لە ڕێگای حیزب و ڕێبەرانی مۆدێڕنەوە، ڕێکخراوێکی هاوکار و خائین بە سەر سەری سەر کورداندا دابمەرزێنێت. لەم بوارەدا عەبدوڵڵا ئۆجەلان وەک ناوێکی هەرە سەرکەوتوو و بژاردە، کەوتەگۆڕێ.
ئۆجەلان ئەکتەری سەرەکی پڕۆژەیەکە بە ناوی “تەڵەی ئاپۆ”، کە دەوڵەتی تورک دژی کورد دایناوە. دوای ئەوەی لە پڕۆسەیەکی 40 ساڵەدا کوردەکانی بەدوای خۆیدا ڕاکێشا، بە گوتنی “دەوڵەتێکی سەربەخۆ و فیدراڵیزم و لێکنزیکبوونەوەی کولتووری بۆ کورد پێویست نییە”، لە واقیعدا پاراستنی کۆماری یەکگرتووی دەوڵەتی تورکی وەک ئایدۆلۆژیای کوردی ئازاد، بە کوردەکاندا قبووڵاندووە. ئەم دۆخە لە ڕووی مێژووی کورد، مێژووی تورک و تەنانەت بۆ هاوسەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەنگاوێکی زۆر گرنگە. ئۆجەلان باکووری کوردستانی ڕادەستی تورکیا کرد. ئێستاش هەمان ئۆجەلان وەک “ئەندازیاری ئاشتی و پێشەنگی ئازادی” پێشکەش بە کورد و جیهان دەکرێت و خەڵاتی پیدەدرێت. کەواتە، بە شێوەیەک، مەسەلەکە ئەمەیە: ها کوردستان بۆ تۆ، خەڵاتی نۆبڵ بدە…
ئایا ئۆجەلان هەمان دیاپ ئاغایە یان لە حەسەن خەیری دەچێت؟
بانگەوازەکەی 27ی شوباتی ئۆجەلان، “مانیفێستی سەرکەوتن” نییە وەک ئەوەی پەکەکە بانگەشەی بۆ دەکات، بەڵکوو مانیفێستی “تەسلیم کردنی نەتەوەی کوردە بە دەوڵەتی تورک” لەلایەن ئۆجەلانەوە، مۆدێلی سەدەی بیست و یەکەمی “DNA خیانەت و خۆفرۆشی”یە لە مێژووی کورددا.
لە سەدەی بیستەمدا لە نێو ئەو خیانەتکارانەی کورد کە دەرفەتی ئازادیی کوردیان پێشکەش بە مستەفا کەمال کردووە، ناوی حەسەن خەیری و دیاپ ئاغا و زییا گۆکالپ دیارە. خیانەتەکەی ئۆجەلان لە خیانەتی ئەو کەسانە گەورەتر و بەربڵاوترە کە لە سەدەی بیستەمدا و لە پەیمانی لۆزاندا، کوردیان بە تورکیاوە گرێدا.
ئەگەر بەراوردێکی بچووک بکەین، ئۆجەلان بە هیچ شێوەیەک حەسەن خەیری نییە. چونکە حەسەن خەیری پێی وابوو کورد دەبێتە بەشێکی دانەبڕاو لە تورکیا و خاوەندارێتی ئەو وڵاتەی کە بنیات دەنرێت. دواتر درکی بە هەڵەکەی خۆی کرد و هەوڵیدا پەیوەندی بە شێخ سەعیدەوە بکات. هەروەها دیاپ ئاغاش پیاوێکی تەمەن 83 ساڵان بوو و نە دەیتوانی بخوێنێتەوە و نە بنووسێت. نەزان بوو و گوتبووی “ئێمە تورکین”. ئەگەر ئەوە لەبەرچاو بگرین کە ئۆجەلان لە کاتی دەستگیرکردنیدا وتی “دایکم تورکە”، ئەوا لێکچوونێک لە نێوان ئۆجەلان و دیاپ ئاغادا هەیە. کە دێینە سەر زیا گۆکاڵپ، ئە کتێبی تورکایەتیی بۆ تورکەکان نووسیوە. هەروەها ئۆجەلانیش کتێبێکی لەسەر تورکایەتی بۆ کورد نووسیوە. ئۆجەلان لەژێر ناوی پارادایمی نوێدا هەزاران لاپەڕەی تیۆری بەرهەم هێنا و بە زاراوەی ئایدیۆلۆژی و پۆست مۆدێرن خەباتی نەتەوەیی کوردی ڕەتکردەوە.
دەوڵەتی تورک 50 ساڵە هەوڵی ئەوە دەدات کە کورد بە چوار قۆناغ سەرۆکایەتیی ئۆجەلان قبوڵ بکات
دەوڵەتی تورک دەزانێت کە تەنیا لە ڕێگەی کوردەوە دەتوانێت کورد تێکبشکێنێت و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش 50 ساڵە لە ڕێگەی ئۆجەلانەوە ئەو ستراتژییە پەیڕەو دەکات. بۆیە قبوڵکردنی لەلایەن کوردەوە بۆ دەوڵەتی تورک گرنگییەکی حەیاتیی هەیە. دەوڵەتی تورک تا ئێستا سیاسەتێکی چوار قۆناغی بۆ ئەو مەبەستە پەیڕەو کردووە.
1- ئەوە دەوڵەتی تورک بوو کە لە هەموو شوێنێک دەستەواژەی (ئاپۆچی)ی بۆ یەکەمین گروپی دامەزرێنەری پەکەکە ئەنقەرە، بەکارهێنا. ئەمەش لەدژی دامەزرێنەرانی پەکەکە کرا. دەوڵەتی تورک تا ساڵانی 1980، هەموو هەوڵێکی خستەگەڕ بۆ ئەوەی ئۆجەلان بکات بە سەرۆکی کوردان.
2- لە ساڵانی 1990دا کورد هێشتا ئۆجەلانی باشی نەدەناسی، دەوڵەت ڕۆژنامەنوسی بۆ لای ئۆجەلان دەنارد و چاوپێکەوتن و وێنەکانی ئۆجەلانی لە تیڤی تورکیادا پەخش دەکرد و دەیویست کورد ئەو وەک “سەرۆک ئاپۆ” قبووڵ بکات.
3- کاتێک ئۆجەلان لە ساڵی 1999دا گەڕایەوە تورکیا، لە فڕۆکەکەدا وتی “دایکم تورکە، دەمهەوێت خزمەتی دەوڵەتەکەم [تورکیا] بکەم”. دوای ئەوەش، لە لێپرسینەوەکانیدا، ناوی ئەو بازرگان و هونەرمەندانەی ئاشکرا کرد کە یارمەتی داراییان بە پەکەک دابوو. هەروەها زانیاریی لەسەر هەموو ڕێکخستنەکان و بەڕێوەبەرایەتیی پەکەکە بە دەوڵەت داوە. میدیاکانی تورکیا لە ڕۆژانی یەکەمدا بە خۆشحاڵییەوە ئەم دانپێدانانەی ئۆجەلانیان بڵاوکردەوە. ڕۆژنامەی میللیەت مانشێتی “هەموو شتێکی وت” و ئەمین چولاشان مانشێتی “وەک بولبولان دەدوێت”ی بەکارهێنابوو. کورد لە ئۆجەلان ساردەو دەبوون. دەوڵەتی تورک بینی کە هەڵەیەکی ستراتیژیک لە زمانی میدیاکانیدا هەیە و دەستبەجێ مانشێتەکانی گۆڕ و مانشێتی وەک “ئۆجەلان بەرخۆدان دەکات”ی بڵاوکردەوە و بەکارهێنانی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی ئۆجەلانیشی لە کانالەکانی تەلەفزیۆندا قەدەگە کرد کە لە فڕۆکەکەدا دەڵێت: “دایکم تورکە، دەمهەوێت خزمەت بە دەوڵەتەکەم بکەم”.
4-کاتێک ئۆجەلان لە ساڵی 1999دا چووە ئیمرالی، سەرۆک ئاپۆ بوو. دوای خیانەتی ئیمرالی بە فەرمانی خۆی بوو بە ڕێبەر ئاپۆ. بە واتایەکی تر دەوڵەتی تورک لە پشت ئەم نازناوەی “ڕێبەر ئاپۆ”یشەوەیە.
ئەم مەسەلەیەی کاندیدکردنی ئۆجەلان بۆ خەڵاتی نۆبڵ، بەتەواوی درێژەی ئەو چیرۆکەیە کە لە سەرەوە باسمان کرد. ئێستا قۆناغی پێنجەم هەیە، ئەگەر ئۆجەلان ئەم پرۆسەیە بەگوێرەی بەرژەوەندییەکانی دەوڵەتی تورک و پاراستنی یەکگرتووییەکەی بەڕێوەببات، ئەوا پاداشتێکی گەورەتر وەردەگرێت و وەک کاندیدی خەڵاتی نۆبڵ کاندید دەکرێت. بۆیە دەڵێین ئەگەر ناوی ئۆجەلان لەگەڵ خەڵاتی نۆبڵدا بهێنرێت بەهۆی ئەو خزمەتانەوە نیە کە بە نەتەوەی کوردی کردوون، بەڵکوو بە هۆی خزمەتکردنەکەیەتی بە دەوڵەتی تورک. دەزانین ئۆجەلان بە دەنگی خۆی بە دەوڵەتی تورکی گوتووە: “من بەڵێندەرم، بۆ مەبەستی خۆتان بەکارم بهێنن”. ئەو ئۆجەلانە بەڵێندەرە لە ئێستادا دەیهەوێت، ببێتە ئەو ئۆجەلانەی کە بۆ خەڵاتی نۆبڵ کاندید بکرێت.
پەکەکە قبووڵی نەدەکرد هیچ کوردێک هیچ خەڵاتێک وەربگرێت…
لەم نێوەندەدا با ئەم تێبینیەش بنووسین: کاتێک لەیلا زانا خەڵاتی ساخارۆڤای بۆ ئازادی بیرکردنەوە وەرگرت، ئۆجەلان بە وتنی “لە ڕاستیدا دەبێ ئەو خەڵاتە بە من درابا” و بە بەکارهێنانی دەستەواژەی گاڵتەجاڕانە، دژی زانا هەڵوێستی گرت.
یاشار کەمال کە کوردە، هەرچەند بە زمانی تورکی نووسیویەتی، کاندید کرا بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ. کەسانی نزیک لە پەکەکە وەک مەحمود باکسی و هتد… بە بانگەشەی ئەوەی کە ئەو نوێنەرایەتی کورد ناکات و سەر بە دەوڵەتی تورکیایە، لۆبیگەرییان کرد بۆ ئەوەی یاشار کەمال خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیات وەرنەگرێت. بۆیە یاشار کەمال کاردانەوەی توندی بەرامبەر پەکەکە پیشان دابوو.
ئێستاکەش ئۆجەلان کە بە دەوڵەتی تورکی گوتبوو “وەرن با پێکەوە هەولێر داگیر بکەین، بەنهێنی پاڵپشتیمان بکەن”، بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکەن. وەک لە سەرەتادا گوتمان ئۆجەلان تەنیا شایستەی وەرگرتنی خەڵاتی خیانەتە، ئەویش خەڵاتی “بەرفراوانترین و ڕێکخراوترین و گەورەترین خیانەت لە مێژووی کورددا”.
ئەمە زۆر ڕوونە: “بەم یارییە جەماوەرییانە ئامانجیان پاک کردنەوەی 40 ساڵ مێژووی تاریکی ئۆجەلان و پەکەکەیە. بەکورتی، پاکانەکردن بۆ ئۆجەلان و وێناکردنی وەک کەسێکی بە حورمەت، سیاسەتی دەوڵەتی تورکە”.