شاندی دەم پارتی دەربارەی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ مەهەپە و ئاکپارتی کۆ دەبێتەوە

شاندی دەم پارتی دەربارەی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ مەهەپە و ئاکپارتی کۆ دەبێتەوە

لە کۆبوونەوەکاندا قۆناغی دوا بانگەوازەکەی ئۆجەلان و پرۆسەی نوێی ئاشتی تاوتوێ دەکرێن.

شاندی دەم پارتی دەربارەی دوا بانگەوازی ئۆجەلان بۆ پرۆسەی ئاشتی، لەگەڵ مەهەپە و ئاکپارتی کۆ دەبێتەوە.

گەڕی دووەمی سەردانەکانی دەم پارتی بۆ لای پارت و لایەنە سیاسییەکان دەستی پێ کردووە و ئەمڕۆ دووشەممە، 17ـی ئاداری 2025، توڵای هاتیمئۆغڵولاری و تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکانی دەم پارتی، سەردانی فراکسیۆنی بزووتنەوەی نەتەوەیی “مەهەپە”یان کرد و دواتریش لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی داد و گەشەپێدان “ئاکپارتی” کۆ دەبنەوە.

لە کۆبوونەوەکاندا قۆناغی دوا بانگەوازەکەی ئۆجەلان و پرۆسەی نوێی ئاشتی تاوتوێ دەکرێن.

پێشتر شاندی ئیمڕاڵی ڕایانگەیاندبوو، رۆژی 17ـی ئەم مانگە لەگەڵ فراکسیۆنی مەهەپە و ئاکپارتی لە پەرلەمانی تورکیا کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی قۆناغی دوای بانگەوازەکەی ئۆجەلان و پرۆسەی نوێی ئاشتی.

دەم پارتی دەستی بە گەڕی دووەمی سەردانی پارت و لایەنە سیاسییەکانی کردووە بۆ ئەوەی کۆدەنگییەکی تەواوی هەبێت لە پێناو سەرکەوتنی قۆناغی نوێی چارەی کێشەی کورد لە تورکیا. چاوەڕێ دەکرێت ڕۆژی 17ـی مانگ لەگەڵ ئاکپارتی و مەهەپە کۆ ببنەوە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند “کاردەکەین بۆ تورکیایەکی بێ تیرۆر، لە هەمان کاتیشدا چارەی کێشەیەکی 40 ساڵە دەکەین، بەهەڵەزانینی ئەمە و درز خستنە نێو پرۆسەکە خزمەتکردنە بە ئیمپڕیالیزم، هەرکەس بە قسەی ئیمپڕیالیزم هەوڵی تێکدانی ئەم برایەتییە بدات، خۆی لەبەردەم ئێمە و 85 ملیۆن هاووڵاتیی دەبینێتەوە، چونکە لە ماوەی 22 ساڵ چەندان جار ئەم هەوڵانەمان بینیوە، ئیتر ناتوانن زیان بە برایەتیی نیوانمان بگەیەنن، جارێکی دیکە ناتوانن ئەم میللەتە لە ئەجێندای ناوخۆی خۆی قەتیس بکەنەوە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا گوتیشی: سەرۆکی گرووپەکەمان ئێستە هەڵسەنگاندن لەگەڵ شاندەکە دەکات، ئەگەر شاندی ئیمراڵی داواکاری پێشکەش بکات بۆ کۆبوونەوە لەگەڵم، وەڵامی داواکارییەکەیان دەدەمەوە.

پوستێن ھەمان بەش