باخچەلی: با پەکەکە لە سەرەتای گوڵاندا کۆنگرەی خۆی لە پارێزگای مووش ببەستێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە

باخچەلی: با پەکەکە لە 1ی گوڵاندا کۆنگرەی خۆی لە پارێزگای مووش ببەستێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە

باخچەلی: نابێت بانگەوازەکەی ئۆجەلان دوابخرێت، پێویستە پەکەکە دەستبەجێ بڕیار بدات و چەکەکانی ڕادەستی تورکیا بکات.

سەرۆکی مەهەپە، لە پەیامێکیدا بۆ پەکەکە، داوا دەکات ڕۆژی یەکشەممە 4ـی ئایاری ئەم ساڵ، کۆنگرە ببەستێت و خۆی هەڵبووەشینێتەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە 20ـی ئاداری 2025، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە)، پەیامێکی ئاراستەی پەکەکە کرد کە تێیدا هاتووە، پێویستە ڕێکخراوی پەکەکە ڕۆژی یەکشەممە 4ـی ئایاری ئەمساڵ، لە پارێزگای مووش کۆنگرە ببەستێت و خۆی هەڵبووەشێنێتەوە.

سەرۆکی مەهەپە، جەختی لەوە کردەوە، نابێت بانگەوازەکەی ئۆجەلان بۆ مەبەستی چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە دوابخرێت، پێویستە ڕیکخراوەکە دەستبەجێ بڕیار بدات و چەکەکان ڕادەستی دەوڵەتی تورکیا بکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە سێشەممە 18ـی ئاداری 2025 موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی جێبەجێکاری پەکەکە، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی نزیک لە پارتەکەی، پابەندبوونی ڕێکخراوەکەی بە پەیامەکەی ئۆجەلان دووپات کردەوە و گوتی: پابەندین بە پەیامەکە، بەڵام پێویستە حکوومەتی تورکیا دەرفەت بە ئۆجەلان بدات ئامادەی کۆنگرەی پەکەکە بێت.

گوتیشی: ئەگەر تورکیا ئەو کارە نەکات، پرۆسەی چارەسەری پرۆسەکە بە بنبەست دەگات.

پێنجشەممە 27ـی شوباتی 2025، شاندی ئیمڕالی دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، پەیامی ئۆجەلانیان بە هەردوو زمانی کوردی و تورکی خوێندەوە.

ئەحمەد تورک، سەرۆکی لەکارلادراوی گەورەشارەوانیی مێردین، پەیامی ئۆجەلانی خوێندەوە و تێیدا هاتبوو، پەکەکە کاتێک دامەزرا کە ڕێگەی دیموکراسی گیرابوو، هەروەها پێویستە زمانی ئاشتی و دیموکراسی پێش بخرێت.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتبوو، پێویستە پەکەکە چەک دابنێت و خۆی هەڵوەشێنتەوە و کۆنگرە ببەستێت.

هاوکات ئۆجەلان، لە پەیامەکەیدا ئەوەشی خستەڕوو، بەرپرسیارەتی ئەم بڕیارە لە ئەستۆ دەگرێت و گەرەنتی گفتوگۆی ئاشتی دەکات.

پوستێن ھەمان بەش