باخچەلی سەبارەت بە دەستبەسەرکردنی ئیمامئۆغڵو ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە

باخچەلی سەبارەت بە دەستبەسەرکردنی ئیمامئۆغڵو ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئەستەنبوڵ، بڕیاری دەستبەسەرکردن بۆ 100 کەس دەرکراوە.

دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتیی مەهەپە سەبارەت بە دەستبەسەر کردنی ئەکرەم ئیمامئۆغلو ڕایگەیاند: “لە تورکیا یاسا هەیە، ئەگەر کەسێک یاساکان پێشێل بکات، لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت، کەس نییە لێپرسینەوەی لەگەڵدا نەکرێت، هیچ پارێزبەندییەکی شەخسی بوونی نییە”.

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئەستەنبوڵ، بڕیاری دەستبەسەرکردن بۆ 100 کەس دەرکرا و ئیمامئۆغڵو سەرۆکی شارەوانیی گەورە شاری ئیستەنبووڵ، دەستبەسەرکرا.

دەولەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە سەبارەت بە دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئەستەنبوڵ ڕاگەیاندراویکی بڵاو کردەوە.

باخچەلی لە ڕاگەیەندراوەکەیدا گوتی: “لە تورکیا یاسا هەیە و هەمووان بە پێی ئەو یاسایانە مامەڵە دەکەن و باوەڕیان بە یاساکانی تورکیا هەیە”.

باخچەلی ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێزگرتن لە یاسا بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە و پێویستە ئەو بڕیارەی کە بۆ ئیمامئۆغڵو دراوە، ەپێی ئەو یاسایانە ببیندرێت و لە دریژەدا گوتی:

“تەدبیرێکی حقووقی بەناوی دەربی ڕەشکردن و ئامادەکاریی بۆ ڕژانە سەر شەقام لە ژێرناوی گەڕاندنەوەی مافدا، خراپەیەکی سیاسییە کە عەقڵ و ئەخلاقی خۆی لەدەستداوە.

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئەستەنبوڵ، بڕیاری دەستبەسەرکردن بۆ 100 کەس دەرکراوە.

هەروەها ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی شارەوانیی ئەستەنبوڵ دەستبەسەرکرا.

لێکۆڵینەوەی دووەم سەبارەت بە ئەکرەم ئیمامئۆغڵو دەستیپێکردووە و پەیوەندیی بە پەکەکە/کەجەکەوە هەیە.

هەروەها ڕەسوڵ عەمرە شاهان، سەرۆکی شارەوانی ششلی ئەستەنبوڵ، موراد ئۆنگون، ڕاوێژکاری ڕۆژنامەوانی ئیمامئۆغڵو، ئیسماعیل سایماز ڕۆژنامەنووس و موراد چاڵک، سەرۆکی شارەوانی بەیلیکدوزو دەستبەسەر کراون.

هاوکات وێستگەی میترۆی تەقسیم بە بڕیاری پارێزگاری ئەستەنبوڵ داخرا.

پارێزگاری ئیستەنبوڵ هەموو جۆرە گردبوونەوە و خۆپیشاندانێکی لە نێوان 19 تا 23ی ئادار قەدەغە کردووە.

پوستێن ھەمان بەش