DEM:”دوای ئەوەی کۆبوونەوەکانمان تەواو کرد، بەیاننامەیەکی گشتگیر بۆ ڕۆژنامەنوسان و ڕای گشتی بڵاو دەکەینەوە”.
شاندی ئیمرالیی دەم پارتی، لە پەرلەمانی تورکیا لەگەڵ ئاکەپە دیداریان کرد.
سەردانی دەم پارتی بۆ لای پارتە سیاسییەکانی پەرلەمانی تورکیا بەردەوامن.
دام پارتی و ئاکەپە لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتیدا پێکەوە کۆبوونەوە و تاوتوێی پرۆسەکەیان کرد.
تونجەر باکرهان و تولای هاتیمۆگلار هاوسەرۆکانی دەم پارتی، سری سورەیا ئۆندەر جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و گولستان کلچ کۆچگتی، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی، ئەندامانی شاندەکە بوون.
هەروەها شاندەکەی ئاکەپە بریتی بوون لە عومەر چەلیک وتەبێژی ئاکەپە و ئەفکان عەلا جێگری سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان و عەبدوڵڵا گولەر سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکەپە و ئۆزلەم زەنگین جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی داد و گەشەپێدان.
کۆبوونەوەی شاندەکانی دەم پارتی و ئاکەپە نزیکەی کاتژمێرێک و 45 خولەکی خایاند.
دوای کۆبوونەوەکە هیچ ڕاگەیاندراوێکی هاوبەش بڵاو نەکرایەوە.
لە لایەکی دیکەوە شاندەکەی دەم پارتی، لەگەڵ مەهەپەش کۆببویەوە.
تولای هاتیمۆگولاری هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی مەهەپە گوتی:
“دوای ئەوەی کۆبوونەوەکانمان تەواو کرد، بەیاننامەیەکی گشتگیر بۆ ڕۆژنامەنوسان و ڕای گشتی بڵاو دەکەینەوە”.