هەسەدە: مەزڵووم عەبدی لەگەڵ  لیژنەی ئیدارەی نوێی سووریا کۆ بووەوە

هەسەدە: مەزڵووم عەبدی لەگەڵ  لیژنەی ئیدارەی نوێی سووریا کۆ بووەوە

هەسەدە: لە کۆبوونەوەکە دا باس لە ڕەشنووسی دەستوور و پەراوێزنەخستنی کەمینەکان لە سووریا کراوە.

دوای کۆبوونەوەی نێوان مەزڵووم عەبدی و نوێنەری حکوومەتی نوێی سووریا، هەسەدە ڕایگەیاندووە: باس لە پێویستیی ڕاگرتنی شەڕ لە هەموو سووریا کرا.

چوارشەممە، 19ـی ئاداری 2025، ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات، بڵاوی کردووەتەوە: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریا، پێشوازیی لە لیژنەیەکی ئیدارەی نوێی سوریا کردووە.

هەسەدە ڕایگەیاندووە: لە کۆبوونەوەکە دا باس لە ڕەشنووسی دەستوور و پەراوێزنەخستنی کەمینەکان لە سووریا کرا، بە پێویست زانرا هیچ پێکهاتەیەکی سووری بەدەر نەبێت لە داڕشتنی نووسینەوەی دەستوور لەو وڵاتە.

هەسەدە، ئاماژەی بەوەش کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە پێویستیی ڕاگرتنی شەڕ لە هەموو سووریا کرا و بیروڕای هەردوولا ئاڵوگۆڕ کرا.

هێزەکانی سوریای دیموکرات باسیان لەوەش کردووە “کۆبوونەوەکە تیشکی خستە  سەر پێویستی ئاگربەست لە سەرانسەری سوریا.”

پوستێن ھەمان بەش