پەکەکە گیانلەدەستدانی 3 گەریلای دیکەی پاش تێپەڕبوونی 2 ساڵ ئاشکرا کرد

پەکەکە گیانلەدەستدانی 3 گەریلای دیکەی پاش تێپەڕبوونی 2 ساڵ ئاشکرا کرد

هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە لە ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە و پەکەکە ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.

پەکەکە ناسنامەی 3 گەریلای دیکەی ئاشکرا کرد کە 2 ساڵ لەوەپێش لە دەڤەری زاپ لە باشووری کوردستان، لە ئەنجامی هێرشێکی دەولەتی تورکدا گیانیان لەدەستداوە و پەکەکە تازە هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان بڵاو دەکاتەوە.

هەپەگە، باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ئەمڕۆ دووشەممە 5/5/2025، ناسنامەی 3 گەریلای دیکەی حیزبەکەی ڕاگەیاند کە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2023دا لە ئەنجامی هێرشێکی دەوڵەتی تورک بۆ سەر دەڤەری زاپ لە باشووری کوردستان، کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.

هەپەگە ناوی ئەو 3 گەریلایەی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:

1ـ ڤەدات عسمەت، خەڵکی شێرناخ لە باکووری کوردستان.

2ـ ئۆزکان بەهائەددین، خەڵکی ئاگری لە باکووری کوردستان.

3ـ عەبدولحەلیم ئەیوب، خەڵکی وان لە باکووری کوردستان.

پەکەکە وەک زۆرێک لە هەڤاڵەکانی دیکەیان، هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەم 3 گەریلایەشی بۆ ماوەی 2 ساڵ لە ڕای گشتی و بنەمالەکانیان شاردبۆوە و ئێستاش دەڵێت ئێمە هاڤاڵانی ئاپۆیی خۆمانمان لەدەستدا!.

پەکەکە ڕۆژانە وێنەی پۆلێک لە کچ و کوڕانی لاوی کورد بڵاودەکاتەوە کە لە ساڵ و مانگەکانی ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە و هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان لە ڕای گشتی و بنەماڵەکانیان شاردراوەتەوە. بەپێی زانیارییەکان پێگەی “دارکا مازی” هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە لە ڕابردوودا بەهۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تا ئێستا ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.

پوستێن ھەمان بەش