چەتەکانی “جوانێن شۆرەشگەر”ی پەکەکە کیژۆڵەیەکی دیکەی 14 ساڵانیان ڕفاند

چەتەکانی"جوانێن شۆرەشگەر"ی پەکەکە کیژۆڵەیەکی دیکەی 14 ساڵانیان ڕفاند

“ئایندە لوئەی عەلۆش” لە کاتی گەڕانەوە لە قوتابخانە لە گەڕەکی ئەشرەفیەی شاری حەلەب ڕفێندراوە.

چەتەکان بەناو “جوانێن شۆرەشگەر” کە ڕاستەوخۆ فەرمان لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) وەردەگرن، کیژۆڵەیەکی دیکەی مێرمنداڵیان لە گەڕەکی ئەشرەفیەی شاری حەلەب لە باکووری سوریا ڕفاند بۆ ئەوەی کە لە ڕیزی گەریلاکانی پەکەکەدا چەکداری بکات.

بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، تاقمی “جوانێن شۆرەشگەر” لە ڕێکەوتی 29ی نیسانی 2025دا، کچێکی تەمەن 14 ساڵانیان بە ناوی “ئایندە لوئەی عەلۆش” لە کاتی گەڕانەوە لە قوتابخانە لە گەڕەکی ئەشرەفیەی شاری حەلەب ڕفاندووە.

بە پێی زانیارییەکان، بنەماڵەی ئایندە خەڵکی گوندی “عەین حەجەر”ی سەر بە گوندەوارەکانی هەرێمی عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستانن.

پوستێن ھەمان بەش