پێویستە لە دژی هەڵوێستەکەی پارتی دەم پشتگیری لە ئویسال بکرێت…
دەم پارتی لە زۆرێک لە شارەکاندا نەورۆز پیرۆز دەکات بەڵام لە ڕێوڕەسمەکانی ئەو حیزبەدا، ئاڵای کوردستان بەرز ناکرێتەوە و تەنها سیمبۆلەکانی دەم پارتی و جاروباریش وێنەی ئۆجەلان و لە هەندێ شوێنیش ئاڵای پەکەکە بەرز دەکرێنەوە.
ئەمساڵ دەم پارتی لە شرناخ جەژنی نەورۆزی پیرۆز کرد و پەرلەمانتارەکەی شرناخ ئاڵای کوردستانی هەڵکرد. لە ڕێوڕەسمەکەدا ئویسال، پارلمانتاری شێرناخی دەم پارتی، کەوتە سەرچۆپی و ئاڵای کوردستانی بە دەستەوە گرت و شەکاندیەوە. ئەم هەڵوێستەی ئویسال لە ناو پارتی دەمدا بووە هۆی ناخۆشی و دەستەی بەڕێوەبەریی حیزبەکەی لێکەوتەوە بڕیاریان داوە لێپرسینەوە دەربارەی ئویسال دەستپێبکەن.
مرۆڤ لەوە تێدەگات کە دەوڵەت لەسەر ئاڵای کوردستان لێپرسینەوە لە هەندێک کەس بکات، بەڵام پارتی دەم بۆ؟ هێشتا سەرەتایە.. پێویستە لە دژی هەڵوێستەکەی پارتی دەم پشتگیری لە ئویسال بکرێت…