باوکی ڕەوشەن: 10 ساڵ لەوەبەریش خۆشکێکی ڕەوشەن ڕفێندراوە و هەتا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
چەتەکانی “جوانێن شۆرەشگەر”ی پەکەکە، کچێکی کوردیان تەنها ڕۆژێک پێش داوەتەکەی لە گوندەوارەکانی کۆبانێ ڕفاند.
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە بنەماڵەی کچەکە لە سۆشیال میدیا بڵاویان کردووەتەوە، سەرجەم پێداویستییەکانی ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەی ئامادەکراوە.
هەروەها خێزانی کچەکە ڕفێندراوەکە لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا داوا لە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک دەکەن کە کچەکە بگەڕێنێتەوە لای ماڵەکەی.
ئەو کچەی کە ڕفێندراوە ناوی “ڕەوشەن مستەفا ئیبراهیم”ـە و تەمەنی 17 ساڵانە. ڕەوشەن خەڵکی گوندی “کۆبارلکێ”ی دەڤەری کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستانە.
لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا، باوکی ڕەوشەن باس لەوە دەکات کە 10 ساڵ لەوەپێش خۆشکێکی ڕەوشەن ڕفێندراوە و لەو کاتەوە هیچ هەواڵێکی نەزانراوە و چارەنووسی نادیارە.
هاوکات لەگەڵ دانوستانەکانی نێوان ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد و پارتی یەکێتی دیموکراتیک”دا، ژمارەی ئەو منداڵانەی کە لەلایەن چەتەکانی “جوانێن شۆرەشگەر”ی پەکەکەوە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) ڕفێندراون، زیادی کردووە.
سەرەڕای ئەوەی کە مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە ساڵی 2019دا لەگەڵ ڤێرجینیا گامبا، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری منداڵان، پەیمانێکی واژۆ کردووە و بەڵینی داوە کە ئیدی منداڵان تێکەڵ بە ڕیزی هیزەکانی خۆی نەکات و هەروەها ئەو منداڵانانەش ئازاد بکەن کە پێشتر چەکداریان کردوون، بەڵام هەسەدە و فەرماندەکەی هەتا ئێستاشی لەگەڵدا بێت، بە بەڵێن و واژۆکەی خۆیان پێبەند نەبوون و بەردەوام و بەشێوازی جۆراوجۆر منداڵانی ڕۆژئاوای کوردستان دەڕفێنن و بەزۆر چەکداریان دەکەن و لە شەڕەکاندا بەشدارییان پێدەکەن.
بنەماڵەی منداڵە ڕفێندراوەکان، کردەوەی چەتەکانی “جوانێن شۆرەشگەر”ی پەکەکە دەکەن و داوا لە ڕێکخراوەکانی داکۆکیکاری مافەکانی منداڵان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن فشار بخەنە سەر بەڕێوەبەریی خۆسەری ڕۆژئاڤا و هەسەدە بۆ ئەوەی چارەنووسی منداڵەکانیان ئاشکرا بکەن.
بەبڕوای چاودێران ئامانجی چەتەکانی تاقمی بەناو “جوانێن شۆرەشگەر” لە ڕفاندنی منداڵی بچووک، شۆردنەوەی مێشکیان بەگوێرەی ئایدۆلۆژیاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و چەکدارکردن و تێکەڵکردنیانە بە ڕیزی هێزە چەکدارەکانی پەکەکە.