چەتەکانی “جوانێن شۆرەشگەر”ی پەكەكە دەیان منداڵ دەڕفێنن و چەكداریان دەکەن

چەتەکانی"جوانێن شۆرەشگەر"ی پەكەكە دەیان منداڵ دەڕفێنن و چەكداریان دەکەن

لە مانگی ئاداری 2025دا ڕفاندنی منداڵان لە ڕێگەی “جوانێن شۆرەشگەر”ی پەکەکەوە زیادی كردووە.

چەتەکانی ڕێكخراوێكی پەكەكە بە ناوی (جوانێن شۆرەشگەر) چەندین منداڵ لە ڕۆژاوای كوردستان دەڕفێنن و بەزۆر لە خێزانەكانیان دادەبڕن.

ماوەیەكە ڕفاندنی منداڵان لە ڕێگەی ئەو ڕێكخراوە و كردنیان بە چەكدار بە تایبەت لە مانگی ئاداری 2025 زیادی كردووە، سەرباری ئەوەی دانوستان لەنێوان هەسەدە و دەسەڵاتی نوێی دیمەشق بۆ چوونە ڕیزی سوپای سووری هەیە.

دایكی یەكێك لەو منداڵە ڕفێنراوانە بە ناوی حەنان عەبدولرەحمان عەبدۆی تەمەن 15 ساڵ، لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا دەڵێ: “پەكەكە كچەكەمیان لە شاری كۆبانێ ڕفاندووە، كە پۆلی شەشی سەرەتاییە”.

دەشڵێ: “ئێمە دانیشتووی شاری عەفرینین، ئاوارەی شاری كۆبانێین و لەبەر جەنگ هەڵاتووین، دەمانەوێ مەزڵووم عەبدی منداڵەكەمان بۆ بگەڕێنێتەوە، دەنا خۆم دەسووتێنم”.

تاقمی (جوانێن شۆرەشگەر)ی سەر بە پەكەكە لە ڕفاندنی منداڵان و چەكداركردنیان بەردەوامە، سەرباری ئەوەی عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری گشتیی ئەو پارتە داوای كردووە پەكەكە خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و چەك دابنێت.

دوو ڕۆژ پێش ئێستاش باوكی دوو كچی ڕفێندراوی كورد لە قامیشلۆ گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاو كردەوە و هەڕەشەی ئەوەی كرد ئەگەر دوو كچەكەی بۆ نەگەڕێننەوە، خۆی دەسووتێنێت.

لە ساڵی 2015 هاووڵاتییەكی كورد بە ناوی فەیسەڵ مستەفا، پاش ئەوەی ڕێگەی نەدرابوو كچەكەی لە یەكینەكانی پاراستنی ژنانی سەر بە پەكەكە ببینێت، كە بەبێ پرسی باوكی چەكدار كرابوو، خۆی سووتاند و گیانی لەدەست دا.

تاقمی “جوانێن شۆرەشگەر”ی پەكەكە تاكوو ئێستا دەیان منداڵی ڕفاندووە و بەزۆر چەكداری كردوون.

پوستێن ھەمان بەش