تانە لە کۆنگرەی جەهەپە دەدرێت و سكالا بۆ هەڵوەشاندنەوەی تۆمار دەکرێت

تانە لە کۆنگرەی جەهەپە دەدرێت و سكالا بۆ هەڵوەشاندنەوەی تۆمار دەکرێت

“بەرھان شیمشەک” ویستویەتی خۆی بۆ سەرۆکایەتی جەهەپە کاندید بکات، بەڵام بەبیانووی ئەوەی کە چەند خولەکێک دواکەوتووە، کاندیداتۆرییەکەی قبووڵ نەکراوە.

لە کۆنگرەی نائاسایی جەهەپەدا کە ڕۆژی یەکشەممە 6ی نیسان بەڕێوەچوو، ئۆزگور ئۆزەل جارێکی دیکە وەک سەرۆکی پارتەکە هەڵبژێردرایەوە. نیقاشەکان سەبارەت بە دوایین کۆنگرەی جەهەپە بەردەوامییان هەیە. وەک دەرکەوتووە، “بەرھان شیمشەک”یش لە کاتی کۆنگرەدا ویستویەتی خۆی بۆ سەرۆکایەتی جەهەپە کاندید بکات، بەڵام بە بیانووی ئەوەی کە وادەی دیاریکراو کۆتایی پێهاتووە و چەند خولەکێک دواکەوتووە، کاندیداتۆرییەکەی قبووڵ نەکراوە.

دوای کۆنگرەکە شیمشەک تانەی لە دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان تۆمار کردوە و لە سکاڵانامەکەیدا هاتووە: “قانوون گەمارۆ دراوە، ڕووداوێکی نادیموکراتیک ڕوویدا و بەهۆی ئاستەنگی فیزیکییەوە نەمتوانی خۆم کاندید بکەم، کاندیداتۆری من ڕێگریی لێکرا”.

نورای باشاران، ڕۆژنامەنووس و نووسەر لە ڕاگەیەندراوەکەیدا لە بەرنامەی “گۆڕەپانی تەقسیم” کە لە کەناڵی TGRT News پەخشکرا، ڕایگەیاند، سەبارەت بە کۆنگرەکە سکاڵا لە دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان (YSK) تۆمار کراوە.

باشاران ڕایگەیاند کە سکاڵا سەبارەت بە کۆنگرەی نائاسایی تۆمار کراوە و ڕایگەیاند کە پرۆسەی تاوتوێ کردنی سکاڵا لەسەر کۆنگرەکە دەستی پێکردووە. باشاران باسی لەوەشکرد، “بەپێی ئەو زانیاریانەی بەدەستی کەوتووە، ئەندامێکی جەهەپە لە کۆنگرە، بەهۆی هەندێک هەڵەی ماددی و بارودۆخێک کە بە پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکەیە، سکاڵایەکی لە دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان تۆمارکردووە”. ئاماژەی بەوەشکردووە، “بۆ تۆمارکردنی سکاڵا بەرامبەر بە کۆنگرە نائاساییەکان، وادەیەکی 48 کاتژمێری هەیە”.

ئیدیعای ئەوە دەکرێت کە ئیرادەی نوێنەران لە داواکارییەکەدا بە شێوەیەکی دروست دەرنەبڕدراوە، مامەڵەکان بە سەرپێچی یاسا ئەنجام دراون، هەندێک لە ڕێساکان بە خراپی جێبەجێکراون.

بەرھان شیمشەک پەرلەمانتاری پێشووی جەهەپە و ئەکتەری ئەستەنبوڵ ڕایگەیاند، واژۆی پێویستی بەدەستهێناوە بۆ ئەوەی لە بیست و یەکەمین کۆنگرەی نائاسایی جەهەپەدا خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی حیزبەکە کاندید بکات، بەڵام لە کۆنگرەدا داواکەی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی جەهەپە وەرنەگیراوە.

شیمشەک باسی لەوەش کرد کە لەسەر بڕیاری نوێنەرەکان، بڕیاریداوە کە خۆی بۆ سەرۆکایەتی حزبەکەی کاندید بکات و وتی: “ئێمە واژۆ کۆدەکەینەوە، کاتژمێرێک تێپەڕ دەبێت و 5 یان 6 واژۆ دوادەخرێت. من لەژێر فشارێکی زۆر و بە زەحمەتێکی زۆرەوە، دوای ئەوەی بۆ ماوەی سەعاتێک خەوتم و بە نووسراوەی وتارەکەمەوە هاتمە ناو هۆڵەکە، ئەندامانی حیزبەکە شاهیدن کە نەمتوانی بچمە هۆڵەکەوە”.

شیمشەک ڕایگەیاند کە 97 واژۆی بۆ کاندیداتۆری سەرۆکایەتی کۆکردۆتەوە بەڵام نەیتوانیوە داوای کاندیدبوون تۆمار بکەن و ئیدیعای ئەوەی کرد کە لە کۆنگرەی 38ی ئاسایی کە لە 4 و 5ی تشرینی دووەمی 2023دا بەڕێوەچوو، دوای 4 کاتژمێر لیستەکەیان پێشکەش بە دەستەی سەرۆکایەتی کردووە.

پوستێن ھەمان بەش