سری سورەیا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمرالی جەڵتەی دڵ  لێی داوە

سری سورەیا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمرالی جەڵتەی دڵ  لێی داوە

نەخۆشخانەی فلۆرانس نایتنگەیل: “ئۆندەر نەشتەرگەری بۆ کراوە، بەڵام هێشتا ژیانی لە مەترسیدایە”.

سرری سورەیا ئۆندەر، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و ئەندامی شاندی ئیمراڵی، دوای نەشتەرگەرییەک کە نزیکەی 12 کاتژمێری خایاند، گوازراونەتەوە بۆ بەشی چاودێری چڕ و تا ئێستاش ژیانی لە مەترسیدایە.

ئیدارەی نەخۆشخانەی فلۆرانس نایتنگەیل، سەبارەت بە باری تەندروستیی سرری سورەیا ئۆندەر، دەڵێت: “ئۆندەر نەشتەرگەری بۆ کراوە، بەڵام هێشتا ژیانی لە مەترسیدایە”. گوتیشی: سرری سورەیا ئۆندەر، لەلایەن تیمی ئەمبولانسەوە بەپەلە هێنراوەتە یەکەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان.

درەنگانی شەوی سێشەممە، 15ـی نیسانی 2025، سرری سورەیا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمراڵی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، کاتژمێر 11ـی شەوی ڕابردوو بەهۆی جەڵتەی دڵەوە ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئیستەنبۆڵ کراوە.

دەم پارتی، لە پەیامێکدا پشتڕاستی کردەوە کە ئۆندەر جەڵتە لێی داوە و نەخۆشییەکەی مەترسیدار بووە، بەڵام بەشێوەیەکی ڕێکوپێک چارەسەر وەردەگرێت.

پوستێن ھەمان بەش