لەبەر ڕەوشی سری سورەییا ئۆندەر، سەردانی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمرالی دواخرا

لەبەر ڕەوشی سری سورەییا ئۆندەر، سەردانی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمرالی دواخرا

بڕیار بوو کە شاندی دەم پارتی، ڕۆژی هەینی 18ی یسانی 2025، لەگەڵ یڵماز تونچ وەزیری داد کۆببێتەوە.

کۆبوونەوەی شاندی ئیمرالیی “دەم پارتی”، لەگەڵ وەزیری دادی تورکیا، بەهۆی ڕەوشیی تەندروستیی سری سورەییا ئۆندەر یەکێک لە ئەندامانی شاندەکە، دواخرا.

بڕیار بوو کە شاندی دەم پارتی، ڕۆژی هەینی 18ی یسانی 2025، لەگەڵ یڵماز تونچ وەزیری داد کۆببێتەوە. سری سورەییا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمرالیی “دەم پارتی” و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، شەوی 15ی نیسان بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە نەخۆشخانە خەوێندرا.

مەهمەت ئەمین ئەکمەن، جێگری سەرۆکی پارتی دەڤا، سەبارەت بە کۆبوونەوەی 18ی نیسان لەگەڵ یڵماز تونچ وەزیری داد، پرسیاری لە تونجەر باکرهان هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی کرد.

باکرهان لە وەڵامدا گوتی کە بەهۆی باری تەندروستیی سری سورەییا ئۆندەرەوە کۆبوونەوەکەی دواخراوە.

پوستێن ھەمان بەش