ئەڵمانیا پرۆسەی فرۆشتنی فڕۆکەی “یۆرۆفایتەر”ی بە تورکیا هەڵوەشاندەوە

ئەڵمانیا پرۆسەی فرۆشتنی فڕۆکەی"یۆرۆفایتەر"ی بە تورکیا هەڵوەشاندەوە

ئەڵمانیا زیندانیکردنی ئیمامئۆغڵو بە هێرشکردنە سەر دیموکراسی وەسف دەکات و وەکوو هەوڵی حکومەت بۆ بێدەنگکردنی نەیارەکانی دەیبینێت.

حکومەتی ئەڵمانیا پرۆسەی فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی “یۆرۆفایتەر”ی بە تورکیا هەڵوەشاندەوە.

یەکێتی ئەوروپا زیندانیکردن و دوورخستنەوەی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو لە پۆستی سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ بە گرنگ دەزانێت و داوا لە دەسەڵاتدارانی تورکیا دەکات پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان بن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی  ڕۆژنامەی “هاندەلسبلات”، حکومەتی ئەڵمانیا کە چەند ڕۆژێکی تر دەسەڵاتەکانی ڕادەستی حکومەتی نوێ دەکات، پرۆسەی فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگیی “یۆرۆفایتەر”ی بە تورکیا هەڵوەشاندۆتەوە.

ئەم بڕیارەی حکومەتی ئەڵمانیا بەهۆی زیندانیکردن و دوورخستنەوەی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو لە سەرۆکایەتی شارەوانی ئەستەنبوڵ بووە.

حکومەتی ئەڵمانیا زیندانیکردنی ئیمامئۆغڵو بە هێرشکردنە سەر دیموکراسی تورکیا وەسف دەکات و وەکوو هەوڵی حکومەت بۆ بێدەنگکردنی نەیارەکانی دەیبینێت.

بەهۆی بڕیاری ئەمریکا سەبارەت بە فڕۆکەکانی F-35 و F-16، تورکیا بڕیاری کڕینی فڕۆکەی “یۆرۆفایتەر”ی لە ئەوروپا دابوو.

پوستێن ھەمان بەش