هێزی بێدەنگ، پێشبینییەکانی سەرۆک بارزانی و جەنگی سێهەمی جیهانی

کوردەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان دەتوانن بە سەرکردایەتی سەرۆک بارزانی، جەنگی سێهەمی جیهانی بە کەمترین زیان و زۆرترین دەستکەوت دەرباز بکەن.

لەگەڵ ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت و لەناوچوونی سۆسیالیزمی ڕیالیست، جیهان کەوتە دۆخێکی ئاڵۆزەوە، کە هەندێک ناویان لێنا نەزمی نوێی جیهانی و هەندێکیش بە پڕۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورە ناویان دەبرد. بەڵام ئەوەی لە ڕاستیدا ڕوودەدات جەنگی سێهەمی جیهانییە. لە ماوەی 35 ساڵی ڕابردوودا چەندین جۆری شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەڕێوەچوون.

خاکی کوردستان و بەتایبەت باشووری کوردستان بوو بە ناوەندی سەرەکی ئەم شەڕە 35 ساڵەیە. لەو کاتەوە تا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان بووەتە گۆڕەپانی شەڕی نێوان ئێران و تورکیا.

هەڵسەنگاندن و ڕەخنەی پراکتیکی و تەکنیکی زۆر هەیە، وەک ئەوەی کە هەرێمی کوردستان ئەم کارەی نەکرد و ناتوانێت ئەوە بکات… لە نێو ئەو ڕەخنانەدا هەم ڕاستییەک هەیە و هەم نییەتێکی بەدخوازانەشیان تێدایە. بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە کوردستان خاوەن ئارامی و ئازادی وڵاتێکی سکاندیناڤیای نەبووە و لە گۆڕەپانی شەڕی ئاشکرا و نهێنیدا، لە نێوان خۆفرۆشان و دوژمنان کە خۆیان وەک دۆست نیشان دەدەن، توانیویەتی لەسەر پێی خۆی ڕابوەستێت. لەم مانەوەیەدا، پێشبینی و دووربینی و کەسایەتی سەرۆک بارزانی ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی گێڕا.

لە کوردستاندا سەرۆکایەتی، تەنها سیاسەتکردن نییە، بەڵکو هەڵگرتنی ئازارەکانی گەلێک و هەڵگرتنی بارگرانی ناسنامەی کوردایەتی و کوردستانیبوونە کە بە درێژایی مێژوو سەرکوت کراوە. سەرۆک مەسعوود بارزانی بەکەرامەتترین و بێدەنگترین و کاریگەرترین کەسی کوردستانە…

ئەو هێزەی کە لە قووڵایی مێژووەوە سەرچاوە دەگرێت

سەرۆک بارزانی تەنها تاکەکەسێک نییە، بەڵکو میراتگری دۆز و بیروباوەڕێکە. بارزانی لە تەمەنێکی گەنجیدا بارگرانی ئەو بزووتنەوەیەی لە ئەستۆ گرت، کە بەرەنگاری عوسمانیەکان و ئینگلیزەکان و ئێران و عێراق و تورکیا بوەتەوە و بەرخۆدانی کردووە و ەکی بەکارهێناوە. تەمەنی گەنجایەتیی لە شاخدا بەسەر بردووە، ژیانی بە خەباتکردن هۆنراوەتەوە و تەنها دی ئێن ئەیەکەی لە باوباپیرانیەوە بە میرات وەرنەگرتووە، بەڵکو لێهاتوویی و گەڕان و دیپلۆماسی و یەکخستن و بەرخۆدانیشی وەک میرات بۆ ماوەتەوە. ئەمەش هەم ئازایەتی جەنگاوەرێک و هەمیش بەرپرسیارێتی سەرۆکایەتیی پێبەخشی.

قسەی گەورە ناکات بەڵام گەورە بیر دەکاتەوە؛ شانۆکار نیە، بەڵکوو یاریزانێکی شەترەنجە

سەرۆک بارزانی قسەی گەورە ناکات، بەڵام گەورە بیر دەکاتەوە. قسەکانی لە تەنها وتارێکی ئاسایی زیاترە و هەرگیز قسەی خەیاڵیی و بێ بنەمای نەگوتووە، بەڵکوو لەسەر بنەماکانی حەقیقەت مامەڵەی کردووە.  لە ساڵانی 1991 تا 2003 و لە 2014 تا 2017، هەرکاتێک قسەی کردووە، وەک ئەوە وابووە کە لە شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەرامبەر چارەنووس یاری شەترەنج بکات. لەو ڕۆژەوە تا ئەمڕۆ، کاردانەوەکانی و ئەو ڕیسکانەی کە کردوویەتی و پێشبینییەکانی بۆ ڕێگاچارەکان، ئەوە دەردەخەن کە ئەو زۆر بە باشی ئایندە دەخوێنێتەوە.

لەو ماوەیە دوور و درێژەدا، سەرۆک بارزانی هەمیشە پرنسیپە بنەڕەتییەکانی بزووتنەوەی بارزانیی وەکوو بنەما وەرگرتووە:

1ـ کوردایەتی و مافی چارەی خۆنووسین: بزووتنەوەی سیاسی بارزانی بزووتنەوەیەک کە 150 ساڵە قورسایی دۆزی نەتەوەیی کوردستانی هەڵگرتووە. بزووتنەوەی بارزانی پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە سنوورە دەستکردەکان ناتوانن ئاشتییەکی هەمیشەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دروست بکەن و ئەو بەڕیوەبەرییانەی لەسەر بنەمای ناسنامە و ئازادیی شوناسەکان بنیات نراون، شتێکن کە ناتوانرێت پشتگوێ بخرێن. خەباتی کورد بۆ مافی چارەی خۆنووسین و خۆبەڕێوەبەریی کورد دەکرێت. شێخ عەبدولسەلام لە سەرەتای ساڵانی 1900دا سەفەری بۆ تفلیس کرد و لەگەڵ قەیسەر ئوورس کۆبووەوە بۆ ئەوەی پشتیوانی لە دامەزراندنی دەولەتی کوردستان بکات. ڕیفراندۆمی ساڵی 2017ی سەرۆک بارزانیش، گەڕان و بڕیارێکی لەوشێوەیە بوو.

2ـ یەکڕیزی نێوان کوردان: بزووتنەوەی بارزانی هەمیشە خوازیاری یەکڕیزی و یەکیەتیی نێوان کوردان بووە. لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە ئەو ناوچانەی کە پێشمەرگە ئازادی کردوون، بەڕووی بزووتنەوە سیاسییەکانی بەشەکانی دیکەی کوردستاندا کراونەتەوە. بە دەیان حیزبی کوردی و شۆڕشگێڕی کورد لەو ناوچانە نیشتەجێ بوون. سەرۆک بارزانی لە ساڵانی 2000 بەملاوە، بەردەوام بەشێوەیەکی جیددی و ڕاستەقینە هەوڵی بۆ یەکڕیزیی کورد داوە. ئەو نەک یەکگرتوویییەکی پڕۆپاگەندەیی، بەڵکوو یەکگرتوویی و یەکیەتییەکی بێدەنگ، ئارام و سەقامگیری بە ئەساس وەرگرتووە. لەکاتی پێویستدا بڕیاری وەک ناردنی هێزی پێشمەرگە بۆ کۆبانێ داوە و یەکەم کەس بوو کە بەرامبەر بە داگیرکردنی عەفرین و هتد… هەڵوێستی گرت. سەرۆک بارزانی لەگەڵ یەکڕیزییەکدایە کە هەر لایەنێک لە چوارچێوەی سنوورەکانی خۆیدا کار بکات، هیچ پارچەیەک نەکرێتە قوربانی بۆ پارچەیەکی دیکە، حیزبەکان بۆخۆیان کاروباری ناوخۆیی خۆیان بەڕێوەببەن ولەسەر هێڵە گشتییەکان یەکیەتی و یەکڕیزییەک پێکبهێندرێت. ئەمڕۆکەش هەمان هێڵ دەپارێزێت.

3ـ بەرخۆدانی چەکداری و شەرعیەتی نێودەوڵەتی: بزووتنەوەی سیاسی بارزانی ئەو بزووتنەوەیەیە کە چەک و دیپلۆماسی، بەرخۆدان و ئاشتەوایی پێکەوە دەباتەپێش. لە سەرەتای ساڵانی 1900ـەوە، گرینگیی بە پرسی شەرعیەت داوە و ئەمڕۆکەش سەرۆک گرینگیی یەکگرتوویی بزووتنەوە کوردستانییەکان و لە قەوارەی یاسایی مەشرووعییەتی نێودەولەتیدا دەبینێت بایەخی پێدەدات. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​بەتەواوی پشتیوانی لە پرۆسەی دانوستاندنەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق و باکووری کوردستان لەگەڵ تورکیا و ڕۆژاڤا لەگەڵ سووریا دەکات.

4ـ سەرۆک بارزانی سەرکەوتوانە هاوسەنگیی لە نێوان ئایدیالیزم و واقیعبینیدا دروست کردووە. زۆر باش واقیعی وڵاتانی وەک ئێران و عێراق و تورکیا دەزانێت. دەزانێت ئەو هێزانە، کاتێک دەرفەتیان بۆ بڕەخسێت، سەرەتا دەیانەوێت لەناوی بەرن. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نە لە دوژمنایەتیدا و نە لە دۆستایەتیشدا بەرامبەر بەو دەوڵەتانە، لە ڕێبازی خۆی پاشگەز نەبووەتەوە.

لەسەر ئەو پرەنسیپە بنچینەییانە مامەڵەی کردووە و لە ساڵی 2004ـەوە هەتا ڕۆژی ئەمڕۆ، لە خاڵە زۆر بنەڕەتییەکاندا هەنگاوی دروستی هەڵگرتووە.

نەکەوتە داوی ئەو ئیستفزازییانەی عێراق کە بە میتۆدی سیاسی و ئابووری و سووتاندنی نووسینگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و شەڕی میدیایی بەڕیوەبردوون. لە سیستمی عێراقدا خۆی نەخستە پەراویزەوە، بەڵام هاوکات تەسلیمی پەرگالی عێراقیش نەبوو.

هەرچەندە ئێران هەژموونێکی بێ مشتومڕیشی لە سەرانسەری ناوچەکەدا دامەزراندبێت، بەڵام تەسلیمی ئەو هەموو هێرش و گوشار و هەڕەشانەی ئێران نەبوو کە بۆ داگیرکردنی هەولێر گرتنیەبەر.

جەنابیان دەیانزانی کە ڕژێمی ئەسەد لەناو دەچێت، بۆیە هەوڵینەدا کە پەیوەندیی لەگەڵدا دروست بکات.

بەو هۆشیارییەوە کە لە هەموو لایەکەوە گەمارۆدراون، پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیادا پاراست.

مەترسی هەوڵەکانی بەشێک لە هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانی ناسی کە دەیانهەوێت لە ڕێگەی پەکەکە و یەنەکەوە ململانێ ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان بورووژێنن و بە توندی لە بەرانبەریدا ڕاوەستا.

سەرەڕای لۆبی دژە ـ بارزانی و دژە ـ کوردستانی لە ئەوروپا و ئەمریکادا، سیاسەتی خۆی لە هەمبەر وڵاتە ڕۆژئاوا نەگۆڕی.

سەرۆک بارزانی لە هەموو قۆناغەکانی جەنگی سێههەمی جیهانیدا بە باشی خویندنەوەی بۆ سەردەمەکە کرد و هەڵوێستی دروستی گرتەبەر. لە ساڵی 2024دا و لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد و شکستی دەسەڵاتە داگیرکەرەکانی کوردستان و بەکرێگیراوە ناوخۆییەکانیان، دیسان سەرۆک بارزانی بە بێدەنگی و هێمنانە و لەسەرەخۆ، لەسەر تەختەی شەترەنج مامەڵە دەکات.

هەروەها سەرۆک بارزانی کە بە دەگمەن قسەی توند و تیژ بەکاردەهێنێت، لە وتارەکەیدا لە پێشانگای کتێبی هەولێر ئاماژەی بەم بابەتە کرد.

سەرۆک بارزانی لە سێ مژاری بنەڕەتیدا هۆشداریی بە کورد دا:

ـ پێکدادانەکان ناوەستێت، تەنانەت قووڵتریش دەبێتەوە.

ـ ئەوەی سەرفرازی و سەرکەوتن بەدوای خۆیدا دەهێنێت، یەکگرتوویی کوردە.

ـ عێراق بەرپرسیارە لەم کێشانەی ئێستا.

ـ هێشتا کات ماوە بۆ دروستکردنی کۆدەنگی و هاوپەیمانی.

بەڵێ، ئاشکرایە کە کوردەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان دەتوانن بە سەرکردایەتی سەرۆک بارزانی، جەنگی سێهەمی جیهانی بە کەمترین زیان و زۆرترین دەستکەوت دەرباز بکەن.

پوستێن ھەمان بەش