ئیلهام ئەحمەد: سیستمی مەرکەزی لە سووریا قبوڵکراو نییە

ئیلهام ئەحمەد: سیستمی مەرکەزی لە سووریا قبوڵکراو نییە

ئەگەر سیستەمی مەرکەزی بسەپێندرێت، ئەوە ڕێگا لە بەردەم ناکۆکی و شەڕێکی نوێ دەکاتەوە.

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەریی خۆسەر، ڕایگەیاند کە ئیدی سیستەمی مەرکەزی لە سووریا چیتر قبوڵکراو نییە، هەروەها دەبێت سیستەمی سووریا، لامەرکەزی بێت.

ئیلهام ئیحمەد لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ K24 ڕایگەیاند، سیستەمی مەرکەزی لە سووریا چیتر قبوڵکراو نییە، کە سیستەمی سوریا دەبێت لامەرکەزی بێت و هەموو پێکهاتەکانی لەخۆبگرێت.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەگەر سیستەمی مەرکەزی بسەپێندرێت، ئەوە ڕێگا لە بەردەم ناکۆکی و شەڕێکی نوێ دەکاتەوە.

پێشتر ئیلهام ئەحمەد لە میانی پانێلێکدا لە دیداری سلێمانی ڕایگەیاند: “لە مێژوودا سیستەمی ناوەندگەرایی لە هەر بارودۆخ وڕەوشیکی سیاسیدا سەریهەڵدابێت، قەیرانی لەگەڵ خۆی دەهێنێت، بۆیە دەبینین سیستمی ناوەندگەرایی توندڕەو نەک هەر دۆز و پرسەکان چارەسەر ناکات، بەڵکوو بەپێچەوانەشەوە قووڵیان دەکاتەوە. بۆیە دەبینین کە ئیدی ناکرێ سووریا بگەڕێتەوە بۆ پێش ساڵی 2011 و دەبێت سیستەمەکە بە لامەرکەزی بکرێت و مافی هەموو پێکهاتەکانیش بپارێزرێت”.

هەروەها گوتیشی: “بێگومان ئەزموونی هەرێمی کوردستان ئەزموونێکی زۆر گرنگە لە مێژووی کورددا، ئێمە ئەزموونی هەرێمی کوردستان وا دەبینین کە لە دۆخێکی جیۆپۆلیتیکی دیاریکراودا پێکهاتو کە عێراقی کردە دەوڵەتێکی فیدراڵی. هەرێمی کوردستان هەرێمێکی کوردییە لە جوگرافیای عێراقدا. بەڵام لە سووریا دۆخەکە جیاوازە، دۆخی جیۆپۆلیتیکی جیاوازە، پێکهاتەی کۆمەڵایەتی جیاوازە و دەبێ هەموو ئەمانەش لەبەرچاو بگیرێن”.

پوستێن ھەمان بەش