بەڕێوەبەریی خۆسەر نرخی گازۆیلی گرانتر کرد

بەڕێوەبەریی خۆسەر نرخی گازۆیلی گرانتر کرد

لیژنەی سووتەمەنیی بەریوەبەریی خۆسەر هیچ ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی گازۆیل بڵاونەکردۆتەوە.

بەڕێوەبەریی خۆسەر جارێکی دیکە نرخی گازۆیلی گرانتر و نرخی هەر لیترێکی لە چوار هەزار لیرەی سورییەوە بۆ شەش هەزار و 200 لیرەی سوری بەرزکردەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە، لیژنەی سووتەمەنی سەر بە بەڕێوەبەریی خۆسەر، بە بێ بڕیاری فەرمی نرخی لیترێک گازۆیلی لە چوار هەزار لیرەی سورییەوە بۆ شەش هەزار و 200 لیرەی سووری بەرزکردۆتەوە، ئەمەش ناڕەزایی خەڵکی لێکەوتووەتەوە.

تا ئێستا لیژنەی سووتەمەنی هیچ ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی گازۆیل بڵاونەکردۆتەوە.

پێشتر بەرێوەبەریی خۆسەر هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنیی بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار گەڕاندبۆوە، بەڵام لە دوای ڕووخانی ڕێژیمەکەی ئەسەدەوە بەهای دۆلار لە بەرامبەر لیرەی سووریدا جێگیر بووە و بەهای دۆلارێک لە نێوان 11 بۆ 12 هەزار لیرەی سوورییە.

پوستێن ھەمان بەش