ژیانی سری سورەییا ئۆندەر، مەترسی جیددیی لەسەرە

ژیانی سری سورەییا ئۆندەر، مەترسی جیددیی لەسەرە

ئۆندەر چەند ڕۆژێک لەمەوبەر تووشی جەڵتەی دڵ بوو و لە نەخۆشخانەیەکی ئیستەنبوڵ چارەسەری بۆ دەکرێت.

مەترسی لەسەر ژیانی “سری سوریا ئۆندەر” ئەندامی شاندی ئیمرالی زیادی کردووە و پزیشکەکانی ڕایانگەیاندووە کە هێشتا لە بەشی چاودێری چڕدایە.

سری سوریا ئۆندەر چەند ڕۆژێک لەمەوبەر تووشی جەڵتەی دڵ بوو و لە نەخۆشخانەیەکی ئیستەنبوڵ چارەسەری بۆ دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، 21/3/2025، ئەو نەخۆشخانەیەی کە “سری سورەییا ئۆندەر”ی تێدایە ڕایگەیاند: “نەخۆشەکەمان بۆ شەشەمین ڕۆژ لە بەشی چاودێری چڕدایە و هێشتا ژیانی لە مەترسیدایە. مەترسییەکە زۆرە و چارەسەرەکەی بەردەوامە”.

لە ڕێکەوتی 15ی نیسانی ساڵی 2013دا، ئۆندەر تووشی جەڵتەی دڵ بوو و شادەمارەکەی تەقی و تووشی خوێنڕێژی هات. لێدانی دڵی تێکچوو و نەبز و گەڕی خوێنی ڕاوەستا. نەخۆشخانەی “Florence Nightingale”ی ئەستەنبوڵ نەشتەرگەریی بۆ ئۆندەر ئەنجامداوە.

پوستێن ھەمان بەش