بەشێکیان 3 ساڵ لەوەپێش گیانیان لەدەستداوە و پەکەکە هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیانی بڵاو نەکردۆتەوە.
پەکەکە لەماوەی 3 ڕۆژدا گیانلەدەستدانی 12 گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ساڵانی ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە و پەکەکە لە بنەمالەکانیان و ڕای گشتیی دەشاردەوە.
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، لە میدیاکانی خۆیدا لە ڕۆژانی 18،20 و 21ی نیسانی 2025دا، وێنەی 12 کچ و کوڕی لاوی کوردی بڵاو کردۆتەوە کە بەشێکیان 3 ساڵ لەوەپێش و هەندێکیش لە ساڵی ڕابردوو (2024)دا لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان، کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.
پەکەکە وەک زۆرێک لە هەڤاڵەکانی دیکەیان، هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەم 12 گەریلایەشی بۆ ماوەیەکی زۆر لە ڕای گشتی و بنەمالەکانیان شاردبۆوە و ئێستاش دەڵێت: “هەڤاڵانی ئێمە فیدای ئاپۆ بوون و ئێمە بە ڕێزەوە یادیان دەکەینەوە”.
پەکەکە ڕۆژانە وێنەی پۆلێک لە کچ و کوڕانی لاوی کورد بڵاودەکاتەوە کە لە ساڵ و مانگەکانی ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە و هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان لە ڕای گشتی و بنەماڵەکانیان شاردراوەتەوە. بەپێی زانیارییەکان پێگەی “دارکا مازی” هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە لە ڕابردوودا بەهۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تا ئێستا ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.