شاندی باڵای پارتی و یەکێتی کۆ دەبنەوە

شاندی باڵای پارتی و یەکێتی کۆ دەبنەوە

سەرکردەکانی ئەم دوو حزبە جەخت لەوەدەکەنەوە، لە ماوەیەکی نزیکدا کابینەی نوێی حکوومەت پێک دەهێنرێت.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، 28ی نیسانی 2025، شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هاوینەهەواری دوکان، بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ ببنەوە.

شاندی باڵای پارتی و یەکێتی پێشتر چەندین جار لە ئاستی باڵا و تیمی تەکنینی بۆ پیکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان کۆ بوونەتەوە، ئێستاش گەیشتوونەتە قۆناغی دابەشکردنی پۆستەکان.

سەرکردەکانی ئەم دوو حزبە جەخت لەوەدەکەنەوە، لە ماوەیەکی نزیکدا کابینەی نوێی حکوومەت پێک دەهێنرێت.

بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەت، دوا کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لە 17ی ئەم مانگە لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی بەڕێوەچوو، کە دوو کۆبوونەوەی لە خۆ گرت، یەکەمیان لە نێوان هەردوو شاندی تەکنیکی پارتی و یەکێتی بوو، دووەمیشیان لە نێوان شاندی باڵای هەردوو پارتەکە بوو.

پوستێن ھەمان بەش