فوئاد حوسێن هیوایشی خواست بڕیاره‌كه‌ی په‌كه‌كه هه‌نگاوێك بێت بۆ گه‌یشتن بۆ ئاشته‌وایی و ئارامیی له توركیا و ته‌واوی ناوچه‌كه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئاماژه به هه‌ماهه‌نگیی نێوان عێراق، هه‌رێمی كوردستان و توركیا ده‌كات له باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی په‌كه‌كه بۆ خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و چه‌كدانان.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، 14ـی ئایاری 2025، فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا جه‌ختی كرده‌وه، عێراق پێشوازیی له بڕیاره‌كه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) ده‌كات بۆ خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و چه‌كدانان.
فوئاد حوسێن، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، عێراق، هه‌رێمی كوردستان و توركیا هه‌یه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه‌ی په‌كه‌كه هه‌ماهه‌نگیی ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش چه‌ند بیرۆكه‌یه‌ك هه‌یه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، هیوایشی خواست بڕیاره‌كه‌ی په‌كه‌كه هه‌نگاوێك بێت بۆ گه‌یشتن بۆ ئاشته‌وایی و ئارامیی له توركیا و ته‌واوی ناوچه‌كه.
ڕۆژی دووشەممە، 12ـی ئایاری 2025، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئەنجامی 12ـەمین کۆنگرەی خۆی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: لەژێر ڕۆشنایی بانگەوازەکەی عەبدوڵلا ئۆجەلان، پەکەکە بڕیاری هەڵوەشانەوەی هەیکەلی ڕێکخراوەیی دا، هەروەها بڕیاری کۆتایهێنان بە خەباتی چەکداری و هەموو ئەو چالاکییانەی دا کە بەناوی ڕێکخراوەکەوە دەکرێن.