ئەردۆغان گوتبووی تورکیا پێویستی بە دەستوورێکی نوێ هەیە و داواشی لە جەهەپە کردبوو، بەشداریی لە نووسینەوەی دەستووردا بکات.
ئۆزگور ئۆزەل، ڕێبەری ئۆپۆزسیۆنی تورکیا و سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)، داوای ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی وڵاتەکەی ڕەت کردەوە بەشداریی نووسینەوەی دەستووری نوێ بکات و گوتی: “ناتوانین گفتوگۆ و ڕێککەوتن لەگەڵ ئەوانە بکەین کە باوەڕ بە یاسا ناکەن، پێویستە دژیان بووەستینەوە”.
ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا ئاماژەی بەوە کردبوو، تورکیا پێویستی بە دەستوورێکی مەدەنی لیبراڵی دیموکراتی نوێ هەیە، داواشی لە پارتی گەلی کۆماری کرد، بەشداریی لە نووسینەوەی ئەو دەستوورە نوێیە بکات.
ئۆزێل دوێنێ هەینی سەردانی ئەکرەم ئیمامئۆغلۆی سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵی لە زیندان کرد کە لە 19ـی ئازاری ڕابردووەوە بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکراوە، ڕایگەیاند:” پێویستە سەرەتا تورکیا بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی و زەمینە خۆش بکرێت بۆ گفتوگۆ، هاوکات پێویستە تورکیا ملکەچی بڕیارەکانی دادگای دەستووری و دادگای ئەوروپی بۆ مافی مرۆڤ بێت.
ئەروغان پێشتر ڕایگەیاندبوو:” دەستووری بۆخۆی ناوێت، بەڵکو دەستووری لەپێناو تورکیا دەوێت، ئاماژەی بەوەشکرد، نایەوێت جارێکی دیکە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی وڵات و حکومڕانی وڵاتەکە کاندید بکاتەوە.
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی(جەهەپە) لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، کۆماری تورکیا و گەلی تورکیا پیویستی بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هەیە کە نەخشەڕێگا بۆ سەدەی نوێ دادەڕێژێت، دەشڵێت: مافی سەرۆک نییە بکشێتەوە لەکاتێکدا گرنگیی بە نیشتمان و گەلەکەی دەدات.
ئۆپەراسیۆنی پۆلیسی تورکیا دژ بە لایەنگرانی ئیمامئۆغڵو
دوێنێ هەینی، 23ـی ئایاری 2025، له ئۆپهراسیۆنێكی پۆلیسدا، ههریهكه له مستهفا ئاكین بهڕێوهبهری تیمی ئهمنیهت و پاسهوانانی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سهرۆكی گهوره شارهوانی ئیستانبوڵ و قهدری قهساب ئۆغڵۆ سكرتێری تایبهتی ئیمامئۆغڵو دهستگیركران.
ههر لهو ئۆپهراسیۆنهدا، گورکان ئاڵپای جێگری سکرتێری گشتی ئهنجومهنی شارهوانی و عەلی کورت، سەرۆکی دەستەی کارگێڕی کیپتاش دهستگیركران.