ئیدیعای ئەوە دەکرێت کە گۆیا قەرەسوو لەلایەن پەکەکەوە کوژراوە

ئیدیعای ئەوە دەکرێت کە گۆیا قەرەسوو لەلایەن پەکەکەوە کوژراوە

قەرەسوو دژی چەکدانانی پەکەکە بووە و لەو پەیوەندییەدا هەندێ لێدوانیشی بۆ میدیا پەکەکە دابوو.

ئیدیعایەک لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەتەوە کە گۆیا مستەفا قەرەسوو ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی پەکەکە بە فەرمانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەلایەن گەریلاکانی پەکەکەوە کوژراوە.

وەک دەزانرێت، قەرەسوو دژی چەکدانانی پەکەکە بووە. لەو پەیوەندییەدا هەندێ لێدوانیشی بۆ میدیا پەکەکە دابوو. قەرەسو لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک گوتبووی: “ئەوە دروست نییە و شەرمەزارییە کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش دەکاتە سەر گەریلا، ئەگەر ئەمە ڕووبدات، گەریلا بە هێز وەڵامیان دەدەنەوە، پێویستە ئەمە بزانرێت..”

ئەگەر بەم زووانە قەرەسو لەسەر شاشەکانی تەلەفزیۆنی پەکەکە دەرنەکەوێت، لەوانەیە ئەم ئیدیعایە ڕاست بێت. ڕەنگە چەند ساڵێکی تر و کاتێک کە پەکەکە بە پێویستی بزانێت، لە ڕاگەیاندراوێکدا هاوشێوەی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوون، هەواڵی گیانلەدەستدانی قەرەسوو بڵاو بکاتەوە…

پوستێن ھەمان بەش