سەرۆک شارەوانییەکان ئادانا و سەمسوور و ئانتالیا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەستبەسەرکران

سەرۆک شارەوانییەکان ئادانا و سەمسوور و ئانتالیا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەستبەسەرکران

دەوڵەتی تورک هەر لە چوارچێوەی ئەو دۆسیەیەدا بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ 13 کەسی دیکە دەرکردوە.

هەریەکە لە سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئادانا و ئانتالیا و سەرۆکی شارەوانیی سەمسووری باکووری کوردستان، کە هەرسێکیان سەر بە پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)ن دەستگیر کران.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە، 5/7/2025، هەریەکە لە زەیدان کاراڵار، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئادانا و عەبدولڕەحمان توتدەرە، سەرۆکی شارەوانیی سەمسووری باکووری کوردستان دەستگیر کران.

 هەر لە چوارچێوەی ئەو دۆسیەیەدا بڕیاری دەستگیرکردن بۆ 13 کەسی دیکە دەرچووە.

 سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی دەولەتی تورک لە ئانتاڵیاش لە چوارچێوەی دۆسیەیەکی “گەندەڵیی دارایی”دا سێ کەسی دەستگیر کرد کە یەکێکیان موهیتیت بۆجەک، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئەنتاڵیایە.

 لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی 2024ی تورکیادا زەیدان کاراڵار 46.72%ی دەنگەکان، موهیتیت بۆجەک 71.48%ی دەنگەکان و عەبدولڕەحمان توتدەرە  49.74%ی دەنگەکانیان بەدەستهێنا.

 دوێنی هەینیش لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەیەکی گەندەڵی لە شارەوانیی گەورەی ئیزمیر، 60 کەس خرانە زیندانەوە، کە لەنێویاندا هەریەکە لە تونچ سۆیەر، سەرۆکی پێشووی گەورەشارەوانیی ئیزمیر و شەنگۆل ئاسڵانئۆغڵو، سەرۆکی لقی رێکخستنەکانی جەهەپە هەبوو.

پوستێن ھەمان بەش